ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

تا ئێستا 100 هەزار كەس دوو موچە و سێ موچە لە هەرێم وەردەگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی باس تاكو ئێستا 100 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان دوو موچە و سێ‌ موچە وەردەگرن.

هیوا ئەفەندی ،سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران بەرۆژنامەكەی راگەیاند زیاتر لە 100 هەزار دوو مووچەیی و سێ مووچەیی لە هەرێمی كوردستان هەیە، “دەتوانین بە چەند خولەكێك لیستی ئەو كەسانە ئامادە بكەین و بیدەینە دەستی حكوومەت، بڕیاری كۆتاییش كۆتاییش بۆ ئەو كەسانە لە دەستی حكوومەت دەبێت”.

جەختی كردەوە” ئەو 100 هەزار كەسە هێشتا مووچە وەردەگرن، دەبێت سەرۆكی حكوومەت بڕیاریان لەبارەوە بدات، كە بەشی زۆریان دوو مووچەیی یاسایین لەوانە وارسی شەهیدان، ئێمە دەزانین و داتای ئەو كەسانەمان لە لایە كە دوو مووچە و سێ مووچەییان هەیە، بەڵام چەندیان نایاسایین ئەوە پێویستی بە بڕیارێكی قانونی هەیە كە یاسازانەكان بیدەن”.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرای دەكات لە ماوەی داهاتوودا ئەو 100 هەزار مووچەخۆرە دووبارانە یەكلایی دەكرێتەوە، لە قۆناخی دووەمی كاری بایۆمەتری كە بڕیاری لێدراوە، بەم نزیكانە بەكێك لە ئەركە سەرەكیەكان ئەوە دەبێت ئەو كەسانە ساف بكرێن و ساخ بكرێنەوە كە كێ نایاساییە و كێ یاساییە، ئەوەی نایاسایی بێت ئەنجامەكەی دەدرێتە دادگا”.

ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ساڵێكە باسی چاكسازی دەكات و دەیان كۆڕبەندیان سازكردووە و چەندین پرۆژەیان پێشكەشكردووە، لە دواینیان پرۆژەیاسای چاكسازیی موچە و دەرماڵەیە، كە لە نێوان پەرلەمان و حكومەتدا پەكخرا.

هاوكاتیشە لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم بە ناوی كەمكردنەوەی خەرجییەوە موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و بەشێك لە كەمئەندامانی بڕیوە، كە زۆرترینیان خەڵكی شایشتە و فەقیر و بێ كەس و كەمدەرامەتن و موچەكەشیان تەنها مانگانەی 150 هەزار دینار بوو.

ئابوری

عیراق.. ھاوردەی کاڵا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

خەڵک-

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، ھاوردەی عیراق لە ساڵی 2017 بەراورد بە ساڵی پێش خۆی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و زۆرترین بڕی ھاوردەش لە ڕێگەی ئاوییەوە بووە.

دەزگای ناوەندیی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق ڕایگەیاند: عیراق لە ساڵی 2017 بەراورد بە 2016، بە ڕێژەی 34.9٪ کەمتر کاڵای دەرەکیی ھاوردە کردووە، واتە: کۆی بەھای ھاوردەکردنی عیراق لە ساڵی 2017 دا 31.6 ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا ساڵی پێشتر 48.6 ملیار دۆلار بووە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: کۆی بەھای ھاوردەکردنی بەرھەمە نەوتییەکان لە 2017 دا گەشتووە بە 2.4 ملیار دۆلار، ئەم ڕێژەیەش 22.4٪ زیاترە وەک لە رێژەی ساڵی 2016، بەڵام کۆی بەھای ھاوردەی کاڵا نا نەوتییەکان 29.1 ملیار دۆلار بووە، لە کاتێک ساڵی پێشتر 42.6 ملیار دۆلار بووە.

لەبارەی جوڵەی بازرگانی و ھاوردەکردنەوە، دەزگاکە دەڵێت: لە ساڵی 2017 و لە ڕێگا وشکانییەکانەوە بە بەھای 4.8 ملیار دۆلار کا‌ڵا ھاوردە کراوە، 0.7 ملیاریش لە ڕێگەی فرۆکەخانەکانەوە بووە، ئەوی دیکەی لە ڕێگەی دەریاوە ھاوردە کراوە.

بەھۆی چەندین ساڵ شەڕ و پشێوی، ژێرخانی پیشەسازیی و بەرھەمھێنانی عیراق داڕوخاوە و لەم ساڵانەی دواییدا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی بە نزیکەیی ھەموو پێداویستییە سەرەتایی و پێویستەکانی خۆی لە دەرەوە ھاوردە کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشە نەوتی سلێمانی زیادكرا
بەرمیلێك نەوتی دیكە بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
نوێنەری ئەنجومەن لە لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی ئەو بڕە نەوتەی لە ئێستادا دەگاتە دەستمان دڵخۆشكەرە و تا نزیكەی 10 ڕۆژی دیكە مەڵبەندەكانی 9 و 10 نەوت وەردەگرن، دەشڵێت: “زیادبوونی بڕە نەوتەی دەگاتە عەمبارەكانی سلێمانی بە هەوڵی نوێنەرانی كورد بووە لە عیراق”.

ئەكرەم شەریف، نوێنەری ئەنجومەن لە لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو نەوتەی ڕۆژانە دەگاتە عەمبارەكان دڵخۆشكەرە و جێگەی ڕەزامەندی ئێمەیە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت تا نزیكەی 10 ڕۆژی دیكە مەڵبەندەكانی 9 و 10 نەوت وەردەگرن.

وتیشی، “لەگەڵ دابەشكردنی بەشە نەوتی ناو سەنتەری شار لە مەڵبەندەكان هاوكات دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەكانیش بەردەوامە، لە هەوڵی ئەوەداین لەدوای تەواو بوونی ئەو مەڵبەدانەی ماون، جارێكی دیكە دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك-ەوە دەست پێ بكاتەوە”.

ڕاشیگەیاند، زیادبوونی بڕی هاتنی نەوت بۆ عەمبارەكانی سلێمانی جگە لەوەی دڵخۆشكەرە، بەڵام بە هەوڵی نوێنەرانی كورد لە عیراق و سەرۆكایەتی كۆمار و نوێنەرانی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا بووە، ئێمە دەستخۆشی لە هەر كەسێك دەكەین، كە كار بۆ ئەوە بكات خزمەتی هاوڵاتیانی خۆی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كردبوو، كە حكومەتی عیراق بەشە نەوتی سلێمانی زیاد كردووە و لە 10 ڕۆژی داهاتوودا لە هەردوو مەڵبەندی 9 و 10 دابەشكردنی نەوت كۆتایی دێت و لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاوییەكان نەوت دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم سەرەتای ڕێكەوتنی بەغدا و هەولێر ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە ڕێگەی خاكی هەرێمی كوردستانەوە بە “هەنگاوی ئەرێنی و زۆر گرنگ” وەسف دەكات و ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم بۆ ماڵپەڕی (مەوازین نیوز)ی عیراقی ڕایگەیاندووە، بڕیاری دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی كەركوك پێویست بوو ماوەیەك پێشتر بدرێت بەهۆی ئەو دەستكەوتە داراییەی هەیەتی، كە كاریگەری دەكاتە سەر بودجەی گشتی، بەڵام بەهۆی كێشە سیاسیەكان و ئەو هەڵوێستانەی حكومەتی پێشوو گرتبویە بەر ئەو هەنگاوە دواكەوت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێكەوتنە هەنگاوی یەكەمە و دەبێتە سەرەتای چارەسەركردنی زیاتری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.

وتوشیەتی، “ئەوە هەڵوێستێكی باشە، كە لەلایەن حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی گیراوەتە بەر و خزمەتی هەردوو لایەنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی دەكات و دەبێتە سەرەتایەك بۆ ڕێكەوتنی داهاتوو لە بواری نەوت و غاز و وەبەرهێنان و دەروازە سنوریەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین