ئەگەر منداڵەكەت نەوتی خواردەوە چی دەكەیت پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە



پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر منداڵەكەت نەوتی خواردەوە بە هیچ شێوەیەك هەوڵ مەدە منداڵەكەت بڕشێنیتەوە، ئەگەر ڕشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.

د. پشدەر عبداللە، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی گەشت و خۆشییەكانمان لێ تێك نەچێت و تەندروستی منداڵەكانمان هەمیشە لەبەر چاو بگرین لەكاتی گەشت و سەیرانەكان، پێویستە ئاگادار بین بۆ ئەوەی منداڵەكانمان دوور بن لە ژەهراوی بوون بە نەوت.

دەشڵێت،”پێویستە ئەو خەڵووزە بەكار بهێنین، كە بەئاسانی گڕ دەگرێت و پێویستی بە نەوت نیە، چونكە خۆی ماددەیەكی تێكەڵ كراوە بە ئاسانی گڕ دەگرێت، هەروەها بەهیچ شێوەیەك نەوت نابێت بكرێتە دەبەی ئاو، یان دەبەیەك بەكار بهێنین كە ناتوانرێت منداڵ سەرەكەی بكاتەوە”.

یان نەوتەكە بخرێتە لەناو زەرفێكی ڕەشەوە و هەڵبگیرێت و بە ئاسانی منداڵەكە دەستی پێ نەگات.

ئەگەر منداڵەكە خوا نەكات ژەهراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بكەین؟
۱. یەكسەر منداڵەكە لە سەرچاوەی نەوتەكە دوور بخەرەوەو بیبەرە شوێنێك كە هەوایەكی پاك هەڵبمژێت.
۲. یەكسەر جل و بەرگی منداڵەكە دابكەنەو ئەو شوێنەی نەوتی بەركەوتووە ئەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆرێت.
۳. بە هیچ شێوەیەك هەوڵ مەدە منداڵەكەت بڕشێنیتەوە، وە ئەگەر ڕشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.
٤. منداڵەكەت یەكسەر ببە بۆ نەخۆشخانە.

كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەوای ئەمشە و سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەوای ئەمشە و سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دواتر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار