مێسی و یاریزانانی ئەرجەنیتن گەیشتنەوە وڵاتەكەیان



لیۆنێل مێسی ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، گەیشتەوە وڵاتەكەی، تا دوو یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر پەنەما و كوراساو ئەنجام بدات كە لە 24 و 28ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدات.

باشترین یاریزانی مۆندیالی 2022ی قەتەر و باشترینی جیهان بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)، بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی (ئەزەیزا) لە بوینس ئایرێس، دوای ئەوە ئۆتۆمبێلێكی وەرگرت بۆ ڕۆیشتن بەرەو كەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەكەی لە ناوەندی مەشقی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

بەپێی ئەو وێنانەی لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیا بڵاوكرانەوە، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە بارەگای یەكێتییەكە پێشوازی لە “لیۆ” كردووە.

هەروەها دوو یاریزانەكەی ئەستۆن ڤێلاش، ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێز و ئیمیلیانۆ بوێندیای یاریزانی ناوەڕاست گەیشتنەوە وڵاتەكەیان، پێشبینیش دەكرێت پاشماوەی یاریزانەكانی تر بگەنەوە ئەرجەنتین و لەژێر سەركردایەتی لیۆنێل سكالۆنی باشترین ڕاهێنەری جیهانی ساڵی 2022 دەست بە مەشق و ڕاهێنانی بكەن.

بەگوێرەی بەرنامەی تیپەكە، پاڵەوانی جیهان تا ڕۆژی پێنجشەممە كە یەكەم یاری بەرامبەر پەنەما ئەنجام دات، بەردەوام دەبێت لە مەشق و ڕاهێنانەكانی، یاریزانەكانیش لە سەروبەندی یارییەكەدا ڕۆژێك پشوویان دەبێت.

یەكێتی تۆی پێی ئەرجەنتین پێشبینی دەكات یارییەكە كە لە یاریگای مۆنۆمێنتاڵ لە بوینس ئایرێس بەڕێوەدەچێت، ئاهەنگێكی گەورە بێت و زیاتر لە 80 هەزار كەس بۆ بینینی لە یاریگاكەدا ئامادەبن.

ژنێك بە سكێك پێنج منداڵی بوو
پێشت ژنێك بە سكێك پێنج منداڵی بوو
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێك بەرەو توركیا ڕێكەوت
دواتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێك بەرەو توركیا ڕێكەوت
پەیوەندیدار