ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٢٠ وێنەی ڕاستەقینەی سرووشت کە هیچت پێناوترێت جگە لەوەی بڵێت : سبحان اللە‬‎

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٢٠ وێنەی ڕاستەقینەی سرووشت کە هیچت پێناوترێت جگە لەوەی بڵێت سەرسانت خۆت بە باڵادەستی خودا دەرببڕیت و بڵیت سوبحانەڵا:

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی کورت بەڵام سەیر و سەمەرەی مێژوویی کە پێشتر پێیان نەوتوویت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی کورت بەڵام سەیر و سەمەرەی مێژووییە کە پێشتر پێیان نەوتوویت:

 

– ئیمپراتۆری ڕۆمانی (كومودوس)  جارێک سەرجەم کەسە کەمئەندامەکان و کورتەباڵاکانی ڕۆمایی کۆکردەوە و  ناچاری کردن لە گۆڕەپانی کلۆسیۆم زۆرانبازی بکەن و یەکدی بکوژن

– کورترین جەنگ لە مێژوودا لە نێوان بەڕیتانیا  و وڵاتی زەنگبار بوو لە ساڵی ١٨٩٦ کە تەنها ٣٨ خولەکی خایەند و بەڕیتانیەکان سوپای زەنگباریان تێکشکاند.

– لە ١٦ فێبریوەری ١٥٦٨ ئیمپراتۆری ئیسپانیا فلیپی دووەم بڕیاری کوشتنی بۆ سەرجەم دانیشتوانی هۆڵەندا دەرکرد، چونکە ئامادەنەبوون باج بدەن.

– کاتێک ئیمپراتۆری سامانییەکان داوایی لە زانا و نوسەری ناوداری ئیسلامی ساحب بن عەباد کرد ببێت بە گەورە ڕاوێژکار لە ئیمپڕاتۆریەتەکە، ساحب بن عەباد لەبەر کتێبخانەکەی ئامادەنەبوو بگوازێتەوە، هەر بۆیە ئیمپڕاتۆر بە ٤٠٠ حوشتر سەرجەم کتێبخانەکەی بۆگواستەوە کە ٦٠ حوشتریان تەنها فەرهەنگیان هەڵگرتبوو.

سامانییەکان بنەماڵەیەکی سوننی ئێرانی بوون کە لە نێوان ساڵانی ٨١٩ – ٩٩٩ی زایینی لە بەشێک لە خاکی ئێستای ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، تاجیکستان و تورکمانستان دەسەڵاتدار بوون

– چین شی ھوانگی گەورە ئیمپڕاتۆری چینی کە هاتە سەر دەسەڵات فەرمانیدا سەرجەم کتێبەکان لە وڵاتەکەیدا بسوتێنن  و زیاتر لە ٤٦٠ زانا و ئەدیبی لەسێدارەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند چیرۆکێکی خێزانی کە زۆر جوانە و کاریگەری لەسەرت دەبێت!

خێزان

چەند چیرۆکێکی خێزانی کە زۆر جوانە و کاریگەری لەسەرت دەبێت، لێرە چیرۆکەکان بخوێنەرەوە:

 

– شازادەی ژاپۆن Mako Akishino بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە هاوڕێیەکی زانکۆی کرد تاجی شازادەیی لێسەندرایەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەی ژاپۆنی دژ بەو یاسایە بوەستێتەوە کە رێگە نادات شازادەکان جگە لە خانەوادەی شازادەیی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسی دیکە بکەن.

 

– Khanittha ی تەمەن ١٩ ساڵ، پاش ئەوەی بە شاجوانی تایلەند هەڵبژێردرا سوپاسی دایکی دەکات و قاچی ماچدەکات

 

– لایی زۆرێک پیری تەمەنی بێهیواییە، بەڵام ئەم ژن و مێردە ئەمریکییە پاش خانەنشینبوونیان جلوبەرگی ناوازە لەبەردەکەن و بە جیهاندا گەشتدەکەن.

– ئەم خێزانە چینییە بەیەکەوە پیلانی کێش دابەزاندنیان داناوە و جێبەجێیان کردووە، ئەوەش ئەنجامەکەیی

– نەنکیان لە ساڵی ١٩٥٩ عەزییەکی بوکێنی کڕییوە، سێ نەوە هەمان عەزیان لەبەرکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین