نامەیەكی ترسناك لوتكەیەكی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوروپایی دوادەخات


ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی سوپرایزێكی پەیوەندیدار بە یارییەكەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا كە بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت لە قۆناغی یەكەمی پاڵاوتنەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا 2024، ئاشكرا دەكات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی: “رێكخەرانی یارییەكە ئیمەیڵێكی ترسناك و بێناویان پێگەیشتووە كە گوایە گروپێك هەیە و ئامادەی یارییەكە دەبن و هەوڵی ئاژاوەگێڕی دەدەن”.

ڕۆژنامەكە نوسویەتی، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری دواخستنی یارییەكەی داوە، تا ڕێگری ئاژاوەگێڕیی بكات.

پێشتر هەردوو هەڵبژاردە لە یاری كۆتایی یۆرۆی 2020 ڕووبەڕووی یەكتربوونەوە و لە یارییەكەدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە پەناڵتی یارییەكەی بردەوە.

سەرۆك كۆمار بەرەو ئەمریكا بە ڕێكەوت
پێشت سەرۆك كۆمار بەرەو ئەمریكا بە ڕێكەوت
سودانی: گەلی كورد نەورۆزتان پیرۆز بێت
دواتر سودانی: گەلی كورد نەورۆزتان پیرۆز بێت
پەیوەندیدار