قوباد تاڵەبانی وەڵامی پەیامەكەی مەسرور بارزانی دەداتەوە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەڵامی پەیامەكەی سەرۆك وەزیران دەداتەوە، كە بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاویكردبووەوە و داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی كردبوو بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەڵێت: “دەستی ئاشتەوایی درێژ دەكەین و ئامادەی هەموو گفتوگۆیەكین”.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا داوای لە تیمی وزاری یەكێتی لە حكومەتی هەرێم كرد بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەوێ‌ گفتوگۆ لەسەر كێشەكان بكەن.

لای خۆشیەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامەكەی نەورۆزیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “نەورۆزی كوردەواری هەمیشە هەڵگری پەیامی ئاشتی و تەبایی و دەستپێكی وەرزێكی نوێ بووە، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان پەیامی نەورۆز بە جدی وەربگرین و دەرگا بكەینەوە بەڕووی چارسەر كردنی گرفتەكاندا”.

ڕاشیگەیاندووە، كوردستان لەبەردەم هەڕەشە و دەرفەتیشدایە، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیش ساڵانێكی زۆرە بە هەموو كەموكوڕییەكانمانەوە تەحەمولیان كردوین، داوای خزمەتگوزاری باشتر و بوژانەوەی ئابوری و ئارامی سیاسی دەكەن، لەم دۆخەدا داوا دەكەم هەموو لایەكمان لەپێناو هاوڵاتییاندا بەرپرسیارانە مامەڵە بكەین و پێكەوە ئیدارەی ئەم دۆخەی ئێستا بدەین.

دەشڵێت: “با پێكەوە ئەو دەرفەتەی لەگەڵ بەغداد هاتووەتە پێشەوە بقۆزینەوە بۆ ڕێككەوتنێكی یەكجاری و درێژخایەن. لەناوخۆشدا زەمینە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بڕەخسێنین بە جۆرێك هەم متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەكان بەهێز بكات و هەم هاوپەیمانەكانمان لە دەرەوە لەخۆمان بێهیوا نەكەین”.

لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی كوردستان، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئێمە دەستی ئاشتەوایی درێژ دەكەین و ئامادەی هەموو گفتوگۆیەكین و ڕایدەگەیەنین؛ داواكاری كەسیمان نەبووە و نییە، بەڵكو داواكاری و بەرگریكردن بووە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان، كە پێمان وایە ئەمە دەكرێت ویست و داواكاری هەموو لایەكمان بێت، ئێمەش بە بەڵێنی جێبەجێ كردنی ئەو داواكاریانە، ئامادەی هەموو ھاوكاری و هەنگاوێكی پێویستین.

 

لە سلێمانی، سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاگری نەورۆز دەكەنەوە
پێشت لە سلێمانی، سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاگری نەورۆز دەكەنەوە
باران بارین لە شارێكی هەرێم دەستی پێكردەوە
دواتر باران بارین لە شارێكی هەرێم دەستی پێكردەوە
ەیوەندیدار