سلێمانی بەشێوازێكی نوێ پێشوازی لەنەورۆز دەكات


 

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی لە كوردستانییان و دانیشتوانی شارە خۆشەویستەكەمان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە نەتەوەییەی ئەمساڵمان مایەی خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی هەمووان بێت”.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەپەیامێكدا دەڵێت “پێمان وایە بەهۆی چالاكییە هونەری و كلتورییەكانەوە رۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتردەبێت و هاوڵاتیانی شارەكەمان و گەشتیاران كاتەكانیان بەخۆشی بەڕێ دەكەن”.

دەشڵێت “جارێكیتر پیرۆزبایی لە كوردانی هەموو دونیا دەكەین و داگیرسانی مەشخەڵی ساڵی نوێ گڕوتینی خزمەتكردنمان جۆش دەداتەوە”.

لە شاری سلێمانی ماوەی چەند رۆژێكە رێوڕەسمەكانی نەورۆز دەستیانپێكردووە لە سازكردنی كۆنسێرت و پێشەنگای بازاڕكردن و چەندین چالاكی دیكە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گردی مامەیارە، بناری گۆیژە، هەواری شار، شەقامی سالم و چەندین شوێنێكی دیكە ڕێوڕەسمی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بەڕێوەبچن.

نەورۆز، لە دیوانی شاعیرانی کورد دا، بڵێسەی سەندووە
پێشت نەورۆز، لە دیوانی شاعیرانی کورد دا، بڵێسەی سەندووە
ڕێنمایی سەلامەتی و تەندروستی خۆراكیی لەكاتی سەیران و گەشت
دواتر ڕێنمایی سەلامەتی و تەندروستی خۆراكیی لەكاتی سەیران و گەشت
پەیوەندیدار