كەشناسی هەرێم بۆ ڕۆژانی نەورۆز هۆشداری دەدات… دوور بكەونەوە لەم شوێنانە



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەبەر ئەو كەشە ناسەقامگیرەی هەرێمی گرتۆتەوە، چەند ڕۆژەی داهاتوو شەپۆلێكی هەورەتریشقە لەكاتی بارانبارین هەیە لەسەر ناوچەكەمان، دەشڵێت: “دووربكەونەوە لەشوێنە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بۆ سەلامەتی و دووربكەونەوە لە حاڵەتی هەورە تریشقە” .

بەشی پێشبینییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەبەر ناجێگیری كەش و هەوا، كە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ئەم نا سەقامگیریە لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت لەماوەی ڕۆژانی (دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە) كەشی ناوچەكەمان.

ئاشكراشی كردووە، كە لەبەر ئەو كەشە ناسەقامگیریەی ئەو چەند ڕۆژەی داهاتوو شەپۆڵێكی هەورەتریشقە لەكاتی باران بارین هەیە لەسەر ناوچەكەمان، دووركەوتنەوە لە شوێنە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بۆ سەلامەتی و دووركەوتنەوە لە حاڵەتی هەورە تریشقە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

كەش و هەوای ڕۆژانی نەورۆز (دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە):

لەبەر ناجێگیری كەش و هەوا كە بۆماوەی چەند رۆژێك ئەم نا سەقامگیریە لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت لە ماوەی رۆژانی ( دووشەممە سێ شەممە چوارشەممە ) كەشی ناوچەكەمان بەم شێوەیە دەبێت :
رۆژی دووشەممە/ بە درێژای رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت .پێشبینی باران بارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ هەیە .ئاستی دابارین نمە باران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت, پێشبینی دابارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە سەر ناوچە شاخاوییەكان و نیمچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكان لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە .باران بارین شێوازی دابارینی ماوە كورتە .
رۆژی سێ شەممە / یەكەم ڕۆژی نەورۆز لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو كەشە ناسەقامگیریەی هەیە لەسەر ناوچەكەمان ئاسمانی ناوچەكەمان هەوری دەبێت و كەمێك سارد دەبێت كاتی دابارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە زۆربەی كاتەكان باران بارینی كورت خایەن هەیە وە بەگشتی كاتی دابارین دەكەوێتە دوای نیوەڕۆ لەسەر تەواوی ناوچەكەمان .لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما ئەگەری تەزرە بارین هەیە وە دروست بوونی هەورە تریشقە .
ڕۆژی چوارشەممە/ لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانكاری نا سەقامگیری لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت .ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت , پێشبینی بۆ دابارین كەمترە بە بەراوورد بە رۆژانی پێشووتر ئەگەری باران زیاتر لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت .
هۆشداری / لەبەر ئەو كەشە ناسەقامگیریەی ئەو چەند ڕۆژەی داهاتوو شەپۆڵێكی هەورە تریشقە لە كاتی باران باران هەیە لەسەر ناوچەكەمان , دووركەوتنەوە لە شوێنە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییەبەرزەكان بۆ سەلامەتی و دووركەوتنەوە لە حالەتی هەورە تریشقە
بەشی پێشبینی /19-3-2023

گەشتوگوزاری دوكان: چاودێری نرخی كەپر و ڤێلا و خزمەتگوزارییەكان دەكەین
پێشت گەشتوگوزاری دوكان: چاودێری نرخی كەپر و ڤێلا و خزمەتگوزارییەكان دەكەین
“حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات ترسی ئەوەیان هەیە چەك بكرێن”
دواتر “حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات ترسی ئەوەیان هەیە چەك بكرێن”
ەیوەندیدار