دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت


دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ وەزارەتێك مووچە وەردەگرێت.

بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 19\3\2023 ، وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی دوو وەردەگرێت.

ماوەی چەند مانگێكە مووچەی فەرمانبەر و مووچە خۆرانی هەرێم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە پێشتر بڕیاری لێدرابوو هەموو 25 ی مانگێك مووچە دابەشبكرێت، بەڵام بڕیارەكە وەكوخۆی جێبەجێ‌ نەكرا.

ئەوە لەكاتێكدایە بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە حكومەتی هەرێم پشووی ڕاگەیاندووە و لە ڕۆژانی 21 هەتا 26 ی مانگ لە سەرجەم دامودەزگاكان پشووی فەڕمی دەبێت، بەڵام سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە لەو ڕۆژانەدا، حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەی نەداوە.

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانەوە هۆشداری دەدات
پێشت ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانەوە هۆشداری دەدات
بەرەیەكی نوێی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم دروستدەكرێت
دواتر بەرەیەكی نوێی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم دروستدەكرێت
پەیوەندیدار