ئەو ژنەی لە سلێمانی بەهۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غاز سووتا، گیانی لەدەستدا

  • 602 بینین

ئەو ژنەی لە گەڕەکی مەجید بەگ لە شاری سلێمانی بەهۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غاز برینداربوون، ئەمڕۆ بەهۆی زۆری سووتاویەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گەڕەکی مەجید بەگ لە سلێمانی بەهۆی گڕگرتنی بووتڵێکی غاز دوو ژن و دوو منداڵی خێزانێك برینداربوون، ئەمڕۆ ژنێکیان دوای گواستنەوەی بۆ ئێران بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانی گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا کەسوکاری لە هەوڵی هێنانەوەی تەرمی کۆچکردوون و وا بڕیارە سبەینێ شەممە لە شاری سلێمانی پرسەی بۆ دابنێن.

بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار و فرۆشتنی بەنزین بڕیاری نوێی دەركرد
پێشتر بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار و فرۆشتنی بەنزین بڕیاری نوێی دەركرد
بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان
دواتر بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان
پەیوەندیدار