پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەكان ڕاگەیەنرا



بانكی ڕافیدەینی عێراقی بڕیاری پێدانی پێشینەی بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزەكانی ناوخۆ و بەرگری ڕاگەیاند.

بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو پێشینەیەی بڕیاریان داوە بیدەن بە فەرمانبەران و کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینان، بڕەكەی دەگاتە 25 ملیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “داواکاری پێشینە لەڕێگەی داواکاری ئەلیکترۆنی بانکەکەوە دەبێت، پێشینەکەش بە ماستەر کارت پڕدەکرێتەوە”.

بەردەوام بانكی ڕەشید و ڕافیدەینی عێراقی چەندین جۆر پێشینە و قەرز بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدەن و بڕیاریشە لە هەرێمی كوردستان بەم زووانە ئەو پێشینانە بكرێنەوە لە ڕێگەی (بانكی نیشتمان)ەوە، كە سەر بە بانكی ناوەندی عێراق دەبێت.

بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان
پێشت بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان
شەپۆلێكی دیكەی تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار