عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 3 هەزار كەسی ڕاگەیاند و هەرێم دەگرێتەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا وە توژینەوەی زانستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە 8328 هەڵگری بڕوانامەی ماجستێر دادەمەزرێنێت و جەختیشدەكاتەوە، ئەوانەی ناویان لە لیستەكەدا هەیە دەست بە مامەڵەی دامەزراندن بكەن.

د. نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بۆ دامەزراندنی 8 هەزار و8 هەزار و 328 مامۆستای یاریدەدەر لە بڕوانامەی ماستەر، بە پشتبەستن بەو بڕیار و یاسایا بەركارەكان.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی بڕیاری دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە ناوەکانیان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارت بڵاوکراوەتەوە بۆئەوەی بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان سەردانی بارەگای وەزارەت بکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنیان پێویستی بە چوار بەڵگەنامە هەیە لەگەڵ هێنانی کۆپی ئەسڵی بەڵگەنامەکان و چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگ و دوو بڕوانامەی دەرچوون و یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە، کە پاڵپشتی دەرچوونیان لە خوێندنی ماستەر بکات.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لەماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا و لەبەرواری 16ی ئادارەوە دەست بە مامەڵەی دامەزراندنیان بکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا یاسای بودجەی فیدڕاڵی پەسەند نەكراوە لە پەرلەمان، كە بەهۆی ڕێككەوتنی عێراق و هەرێمەوە و جێگیكردنی پشكی هەرێمەوە تیایدا، دەبێت پشكی دامەزراندن بۆ دەرچووانی هەرێمی كوردستانیش جێگیر بكرێت.

لینكی ناوی ئەو كەسانەی دامەزرێنراون

بەنزینی 690 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەستی پێكردەوە
پێشت بەنزینی 690 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەستی پێكردەوە
پارتی كار بۆ لابردنی پارێزگاری كەركوك دەكات
دواتر پارتی كار بۆ لابردنی پارێزگاری كەركوك دەكات
ەیوەندیدار