بەهۆی بوونی نەوجەوان لە شوێنەكانیاندا دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخرا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبونی نەوجەوان لەشوێنەكانیاندا، لیژنەكەیان دوو هۆڵی بلیارد دادەخەن .

‌لە راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج ورێنماییەكانی كاركردن و كردنەوەی خولی بلیارد بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی، لیژنەی ریستۆرانی قائیمقامیەتی سلێمانی بلیاردی سپۆرتی لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچنار داخستوە.

هاوكات راپۆرتەكە ئەوەیخستوەتەڕوو، بەهۆی هەبوونی ژمارەیەك نەوجەوان لەشوێنەكەیدا، لیژنەكە هۆڵی بلیارد و سنۆكەری گەنجانی وڵاتی لەگەڕەكی قولەرەیسی داخستووە، كەئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە و یاسا سزای بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردوە.

لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاشكرایكردوە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەدوو هۆڵی بلیاری سپۆت و گەنجانی وڵات داخراون و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكارە یاساییە توندەكان دەكرێنەوە.

كەشناسی هەرێم؛ تا بەرەبەیان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە
پێشت كەشناسی هەرێم؛ تا بەرەبەیان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە
ئامارێكی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ڕاگەیەندرا
دواتر ئامارێكی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار