جەماوەری پاریس سان جێرمان بۆ مێسی: بڕۆ



جەماوەری پاریس سان جێرمان بەنیازە بە فیكە و هاوار ڕووبەڕووی لێۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ببێتەوە، كاتێك تیپەكە لە خولی فەرەنسایی بەرامبەر بە ڕین یاریی دەكات.

بەپێی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”، جەماوەری توڕەی پاریس سان جێرمان بە فیكە و هاواركردن دژ بە مێسی لە یەك شەممەی داهاتوودا ڕووبەڕووی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە دەبنەوە، چونكە پێیانوایە هۆكاریی چونەدەرەوەی تیپەكەیان بووە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ژمارەیەك لە جەماوەری سان جێرمان ڕایانگەیاندووە:”مێسی پارەیەكی زۆر وەردەگرێت، زۆر زیاترە لەوەی لە یاریگادا پێشكەش بە تیپەكەی دەكات، بۆیە نامانەوێت لە یانەكەماندا بمێنێت”.

پاریس یان جێرمان لە هاوینی 2021 بۆندی لەگەڵ مێسی واژۆكرد، بەڵام تیپەكە دوو جارە لەسەر یەك لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكرێتە دەرەوە، یەكەمجار بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید كە مێسی گۆڵی نەكرد و گۆڵیشی دروستنەكرد، دووەمیش بەرامبەر بە بایرن میونشن.

ئامارێكی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ڕاگەیەندرا
پێشت ئامارێكی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ڕاگەیەندرا
وەزارەتی دارایی كارئاسانی بۆ دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان دەكات
دواتر وەزارەتی دارایی كارئاسانی بۆ دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان دەكات
ەیوەندیدار