سبەینێ لە سلێمانی نرخی نەوت و گاز و غاز دادەبەزێت


بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە بە بڕی ٥٠ دینار نرخی هەریەكە لە نەوت، گاز و غاز دادەبەزێت، تاوەكو ئێستا بڕیار لەسەر نرخی بەنزین نەدراوە.

راشیگەیاند، غاز لە٦٥٠ دینارەوە دەبێتە ٦٠٠ دینار و یەك لیتر نەوت لە٩٥٠ دینارەوە دەبێتە ٩٠٠ دینار، گازیش لە ٩٥٠ دینارەوە دەبێتە ٩٠٠ دینار و بڕیارەكە لە بەیانی رۆژی پێنجشەممەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دیزاینێكی نوێ بۆ مۆنۆمێنتی یادگاری هەڵەبجە ئامادە دەكرێت
پێشت دیزاینێكی نوێ بۆ مۆنۆمێنتی یادگاری هەڵەبجە ئامادە دەكرێت
دهۆک..هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر دهۆک..هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار