لافاو لە باكووری كوردستان دروستبوو



 

بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەی لە ئێوارەی دوێنێوە شاری رووهای باكووری كوردستانی گرتووەتەوە ژمارەیەك لە چەمەكان سەرڕێژبوون و ژمارەیەك لە كۆڵان و شەقامەكانی ناوچەكانی ئەیوبییە، خەلیلییە و كاراكۆپرو ژێرئاو كەوتوون.

بەهۆی باران بارینی بەلێزمە و سەرڕێژبوونی ئاوەوە، ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل لەنێو ئاودا گیریان خواردووە، هاتووچۆ بەنێو ژمارەیەك لە ئەندەرپاسەكان و هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەكان سەخت بووە.

بەهۆی پڕبوونی ئەندەرپاسێك لە ئاو، تیمە پەیوەندیدارەكان رێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و باران بارینیش بەردەوامە.

پارێزگاری ڕووها، ساڵح ئایهان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی رایگەیاند: “كاریگەرییەكانی بارانە بەلێزمەكە بەردەوامە. بەهۆی سەرڕێژبوونی چەمەكانەوە پێویستە ئەو هاووڵاتییانەی ماڵیان لە نزیك چەمەكانە یاخود لەژێرزەمیندا دەژین ماڵەكانیان جێ بهێڵن”.

بەپێی زانیارییەكان لە لافاوەكەی باكووری كوردستان كە شارەكانی روها و سەمسووری گرتووەتەوە تا ئێستا پێنج كەس گیانیان لە دەست داوە.

حكوومەتی هەرێم لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت حكوومەتی هەرێم لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
رێنمایی تایبەت بەپێشوازی گەشتیاران لە جەژنی نەورۆزدا دەرچوو
دواتر رێنمایی تایبەت بەپێشوازی گەشتیاران لە جەژنی نەورۆزدا دەرچوو
ەیوەندیدار