سوودانی سەرداتی تاران دەكات



 

بڕیارە سبەینێ دوو شەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی تاران بكات.

سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێن بڕیارە سبەینێ دوو شەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی تاران بكات، ئەمەش لەسەر بانگێشتی فەڕمی دەوڵەتی ئێرانە.

بەپێی سەرچاوەكان لە ئەو سەردانەدا پەیوەندیی دوو لایەنە و ڕەوشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاووتوێدەكرێت.

ئەم سەردانە لە حاڵێكدایە، تاران گووشارەكانی لەسەر بەغدا و هەولێر چڕكردووەتەوە بۆ دوورخستنەوەی پارتە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان.

لە ماوەی ڕابردوودا هەردوولایەن گفتووگۆیان لەسەر ئەو پرسە كردووە، تاران چەند مەرجێكی بەسەر بەغداو هەولێردا سەپاندووە، داوای جێبەجێكردنیان دەكات.

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووەوە
پێشت سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووەوە
سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
دواتر سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە