بارانی بە لێزمە و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە


بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی فراوانی دەریای ناوەڕاست و كاریگەری شێی دەریای سوور پێشبینی دەكرێت لەپێشنیوەڕۆی چوار شەممەوه شەپۆلێكی باشی بارانبارین و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوه و تەرزەی زۆریشی لەگەڵ دەبێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سەرەتای بارانبارین لە پارێزگای دهۆكەوە دەستپێدەكات بە تاوە بارانی بەخوڕ بەتێپەڕبوونی كات و بەتایبەتیش دوای كاتژمێر 2 ی نیوەڕۆی چوار شەممە سەرانسەری كوردستان دەگرێتەوه و ناوبەناو دەبێت واتا هەندێك جار كەش ئاسایی دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، چەقی بەهێزی شەپۆلەكە دەكەوێتە نێوان نیوەڕۆی چوار شەممه تا شەوی چوار شەممە لەنێوان ئەو كاتەدا ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە بەتایبەتیش پارێزگای دهۆك و هەولێر.

سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە هەندێ جار و ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە لە چەم و دۆڵەكان و هەندێك كاتیش مامناوەند دەبێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، كە كاریگەری شەپۆلەكه بەشێوەی ناوبەناو تا درەنگانی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی بەردەوام بێت و پاشان كۆتایی پێ بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری هەورەتریشقەی توند هەیە لەگەڵ بارینی تەرزه و خێرایی با زیاد دەكات لە ڕۆژی چوار شەممەدا و پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

خەڵك؛ هەڵوێستی محەمەد بازیانی بۆ چوونە پەرلەمان ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ هەڵوێستی محەمەد بازیانی بۆ چوونە پەرلەمان ئاشكرادەكات
فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكان كەمدەكرێتەوە
دواتر فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكان كەمدەكرێتەوە
پەیوەندیدار