شەقامێكی سلێمانی بەهۆی قەرەباڵغیییەوە هەندێك كات بەربەست دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دیداری سلێمانییەوە شەقامی زانكۆی ئەمریكی بۆ باخی بەختیاری هەندێك كات بەهۆی قەرەباڵغییەوە بەربەست دەكرێت.

‎ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە كە دەكاتە ڕێكەوتی ۱٥ و ۱٦/٠۳/۲٠۲۳ بەهۆی (دیداری سلێمانییەوە) شەقامی زانكۆی ئەمریكی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی زۆر دروست دەبێت و (هەندێك جار) ئەو شەقامە لەكاتی پێویستیدا بەربەست دەكرێت.

‎ڕاشیگەیاندووە، شۆفێران ئەگەر بیانەوێت نەكەونە ئەو شەقامە، كە ئاستەنگی هاتووچۆی تیادا دروست دەبێت، دەتوانن شەقامی ڕاپەڕین ـ قولەرەیسی بەكاربهێنن لە كاتژمێر (۸:٠٠) ی بەیانی بۆ (٠٦:٠٠) ی ئێوارە.

بڕیارە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێم و عێراق، سبەینێ‌ لە زانكۆی ئەمریكی “دیداری سلێمانی” دەستپێدەكات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكان كەمدەكرێتەوە
پێشت فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكان كەمدەكرێتەوە
بەرشەلۆنە لە تێوەگلانی تەواوەتی نزیك دەبێتەوە
دواتر بەرشەلۆنە لە تێوەگلانی تەواوەتی نزیك دەبێتەوە
پەیوەندیدار