ئەنشیلۆتی بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەقسەی پێرێز دەكات

  • 368 بینین

 

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر بە یەكێك لە بڕیارە تەكنیكیەكانی كارلۆ ئەنشیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی.

تۆڕی “رێلیڤۆ” بڵاویكردەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز حەز ناكات ئەنشیلۆتی ئێدواردۆ كاماڤینگا یاریزانی فەرەنسی بخاتە هێڵی بەرگریكاری چەپەوە.

تۆڕە ئیسپانیەكە نوسیویەتی، ئەنشیلۆتی متمانەی بە كاماڤینگا هەیە لەو هێڵەدا لە كاتی ئامادەنەبوونی هەریەك لەدەیڤید ئالابا و فێرلاند مێندی.

“رێلیڤۆ” دەڵێت، ئەنشیلۆتی بەنیازە وەڵامی خواستی پێرێز بداتەوە و كاماڤینگا ناخاتە شوێنی بەرگری چەپ بەرامبەر لیڤەرپول كە وابڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەبچێت و لەو هێڵەدا یاری بە ناچۆ بكات.

پێشتر هەندێك لە هەواڵەكان باسیان لەوەكردبوو كە پێرێز بە ئەنشیلۆتی وتووە، هەندێك لە بڕیارەكانی لە چەند یارییەكدا لەجێی خۆی نەبووە، بە تایبەت دوای یەكسانبوونەكەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڕیاڵ بیتیس لە خولی لالیگا.

بارزانی نیوەڕۆ خوانێك بۆ سودانی ڕێكدەخات
پێشت بارزانی نیوەڕۆ خوانێك بۆ سودانی ڕێكدەخات
بارزانی و سودانی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق ڕادەگەیەنن
دواتر بارزانی و سودانی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق ڕادەگەیەنن
پەیوەندیدار