بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا کاندیدەکانی بنێرێتە پەرلەمان



پاش دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی یەکگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بڕیاریدا کاندیدەکانی بنێرێتە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە سەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی  کۆبوونەوەیەک بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ کادری ئەو حزبە ئەنجامدرا، تێیدا لەبارەی ناردنی کاندیدەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆکرا.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاریاندا بە پڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکانی لیستی بەرەو ئیسڵاح، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و دوورنەکەوتنەوەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە بەشداری سیاسی هەرێمی کوردستان.

سەعد عەبدوڵا گوڵپی، ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوو کاندیدی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەبنە ئەندام پەرلەمانی کوردستان، ئەوانیش عەبدوڵا حەسەن وەرتی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی و لەیلا عەلی عەبدولعەزیز.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا بەپێی ڕیزبەندیەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پێنج کورسیەکەی لیستی بەرەو ئیسڵاح دوو کاندیدی ئەوان دەبنە پەرلەمانتار، ئەو سێ کورسیەی دیکەش بەپێی بڕیاری یەکگرتووی ئیسلامی دەبێت، کە ئایا ئەو سێ کورسیەی دیکە پڕدەکەنەوە و یاخود بەشداری پەرلەمان ناکەن.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەردوو حزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە لیستی بەرەو ئیسڵاح بەشداریان کرد، لە ئەنجامدا پێنج کاندنی یەکگرتووی ئیسلامی توانیان دەنگەکان بەدەستبهێنن.

لە ماوەی ڕابردووشدا پاش دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان لە ڕێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوایکردووە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانە بەپێی ڕیزبەندی زۆرترین دەنگ پڕبکرێتەوە.

كەركوك، كەسێك بە 400 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا
پێشت كەركوك، كەسێك بە 400 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا
ئەمریكا، ئەوەی منداڵ لەبارببات لەسێدارە دەدرێت
دواتر ئەمریكا، ئەوەی منداڵ لەبارببات لەسێدارە دەدرێت
ەیوەندیدار