لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لەسەر 400 ملیارەكە تۆماركرا



دوابەدوای ناردنی 400 ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارێكی عێراقی لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تۆماركرد.

مستەفا سنێد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگەیاندووە، سکاڵام له‌ دژی وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی عێراق تۆماركردووه‌ به‌هۆی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی ڕێكەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

لە ساڵی ڕابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ڕەوانەی هەرێم بكات، بەڵام بەهۆی سكاڵای ئەو پەرلەمانتارە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا هیچ پارەیەك بۆ هەرێم نەنێردرێت و ئەوەش وەزارەتی دارایی ناچار كرد پارەكە ڕابگرێت سەرەڕای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

بڕگەكانی تایبەت بە نەوت و پشكی هەرێم لە بودجە بڵاوكرانەوە
پێشت بڕگەكانی تایبەت بە نەوت و پشكی هەرێم لە بودجە بڵاوكرانەوە
مەسرور بارزانی؛ دەبێت وەزارەتی ناوخۆ ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توندتر بكات
دواتر مەسرور بارزانی؛ دەبێت وەزارەتی ناوخۆ ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توندتر بكات
ەیوەندیدار