لە بانكێكی هەرێم پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار دەستپێدەكات



بانكی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ فرۆشتنی دۆلار بە 132 هەزار دینار لە لقی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكاتەوە و گەشتیاران دەتوانن لە رێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمێكەوە داواكاری كڕینی دۆلار پێشكەش بكەن.

بانكی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لقی پارێزگای هەولێری بانكەكەیان لە سبەینێوە دەستدەكاتەوە بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و هەر دۆلارێك بە 1320 دینار دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ داواكردنی دۆلار لە لقی بانكی بازرگانی هەرێم لە پارێزگای هەولێر پێویستە فۆرمێك پڕبكرێتەوە و سبەینێ فۆڕمەكە چالاك دەكرێت و گەشتیاران دەتوانن پڕیبكەنەوە، كە ڕۆژانە لە كاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ كاتژمێر ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ دەبێت و لەدوای ئەو وادەیە هیچ داواكارییەك وەرناگیرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دوای پڕكردنەوەی فۆڕمەكە، گەشتیار كاتێكی گونجاوی بۆ دیاری دەكرێت تاوەكو سەردانی لقی پارێزگای هەولێر بكات و پێویستە بەڵگەنامەكانی وەك (پاسپۆرت، ڤیزای گەشتكردن، تكتی فڕۆكە)ی پێ بێت، بەڵام ئەوانەی دەچن بۆ عومرە، كە تكتی فرۆكەیان نییە داواكارییەكانیان بەبێ بوونی تكتی فڕۆكە قبوڵ دەكرێت.

ڕێككەوتی لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردن تەقەی تێكەوت
پێشت ڕێككەوتی لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردن تەقەی تێكەوت
“مۆدێلێكی نوێی تاڵانكردن، فرۆشتنی خاك و پێداویستیەكانی تریەتی بەنرخێكی زۆر”
دواتر “مۆدێلێكی نوێی تاڵانكردن، فرۆشتنی خاك و پێداویستیەكانی تریەتی بەنرخێكی زۆر”
پەیوەندیدار