سیستمی یەك پەنجەرە كرایەوە



 

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیكرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و لە ڕێوڕەسمێكدا وەك دەستپێشخەرییەكی نوێی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، سیستمی یەك پەنجەرەی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگاكانی تری سنوری پارێزگای سلێمانی، كردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگەی سلێمانی، ئەم سیستمە ڕۆتین كەمدەكاتەوەو بە كاتێكی كەم ڕێكارو ئیشەكان جێبەجێدەكات و مامەڵەكان خێرا دەكات، بنەماكانی شەفافیەت و لێپرسینەوە كارادەكات و متمانەی هاووڵاتیان بە دامودەزگاكانی دەوڵەت زیاتر دەكات، كاتێكی زۆر بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێنێتەوەو فەرمانبەرو فەرمانگاكان لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن، بنەماكانی حكومەتی هاووڵاتی و حكومەتی خزمەتگوزاریی و سەروەریی یاسا پتەو دەكات.

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی دەستپێشخەریی و هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و نووسینگەی بەڕێزیان و تیمە تەكنیكییەكان و پارێزگای سلێمانی و فەرمانگاكانی تری كرد بۆ سەرخستنی ئەم سیستمە نیشتمانییە نوێیە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
وەزیری دارایی هەرێم داوای 400 ملیارەكە دەكات
دواتر وەزیری دارایی هەرێم داوای 400 ملیارەكە دەكات
ەیوەندیدار