دەریاچەی پەمەیی، جێیەکی سەرسوڕهێنەری جیهان



کاتێک باس لە نامۆترین و سەرسوڕهێنەرترین شوێنەکانی جیهان دەکرێت، دەریاچەی هیلیەر کە بە دەریاچەی پەمەییش ناسراوە، دەتوانێت لە دیارترین شوێنەکان بێت کە ئاماژەیان بۆ دەکرێت.

 

ئەم دەریاچەیە لە ئوسترالیا بە ڕەنگی پەمەیی دەناسرێتەوە، کە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و کارلێک لەگەڵ ئەو قەوزانەی لە ئاوە سوێرەکەیدا هەن ڕەنگی سروشتی خۆی دەگۆڕێت.

 

لەم ساڵانەی دواییدا ئەم دەریاچەیە بووەتە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشە بەناوبانگەکانی ئوسترالیا، کە بەمەبەستی چێژوەرگرتن لە دیمەنەکانی ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار سەردانی دەکەن.

 

دەریاچەی پەمەیی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٠٢ دۆزرایەوە، لەلایەن گەڕیدە و لێکۆڵەری ئینگلیزی ماتیۆ فلیندەرز، کە دەکەوێتە دوورگەی ناوەندی لە ئوسترالیا، لە ناوچەی گۆڵدفیڵدز، نزیک شارۆچکەی ئێسپێرانس.

 

گەڕیدە و لێکۆڵەری ئینگلیزی ماتیۆ فلیندەرز، ناوی هێلەری بۆ دەریاچەکە هەڵبژارد، بە ناوی ئەندامێکی ستافی توێژینەوەکەی کە لە هەمان گەشتدا لەگەڵی بۆ ناوجەکە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

 

دەریاچەکە کە درێژییەکەی ٦٠٠ مەترە، بە سروشتی نایاب و دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکەی دار و خۆڵە سپییەکەی تایبەتمەندە.

 

بەگوێرەی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە کە لەسەر دەریاچەکە لەدوای دۆزینەوەیەوە ئەنجامدراون، کۆمەڵێک هۆکاری زانستی ئاماژەیان بۆ کراوە کەوا ڕەنگەکەی پەمەیی بێت.

 

جێی متمانەترین هۆکار کە لە کاتی توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن توێژەرانی سەر بە پرۆژەی مایکرۆبایۆمی ئێکستریم (XMP) ئەنجامدراوە، ئەوەیە کە دەریاچەکە جۆرێک لە قەوزەی تێدایە، کە پێی دەوترێت دانیێلا سالینا، کە بەرکەوتەی دەبێت لەگەڵ تیشکی سەروو بنەوشەیی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کارلێک لەگەڵ خوێی ئاوەکەدا دەکات.

 

پێش ئەوەی ئەم کارلێکە ڕووبدات، دەریاچەکە بە ڕەنگی شینی سروشتی خۆی دەبینرێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی پەمەیی، ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی جۆرێک لە بەکتریای پەمەیی لەنێو قەوزە و خوێکان دا.

كێشەی نەوت و بوودجە بەیەكجاری چارەسەر دەكرێن
پێشت كێشەی نەوت و بوودجە بەیەكجاری چارەسەر دەكرێن
چەند شوێنێكی دیكە مووچە وەردەگرن
دواتر چەند شوێنێكی دیكە مووچە وەردەگرن
ەیوەندیدار