دژوارترین ساختەکاری دۆلار لە مێژووی ئەمریکادا


بەو پێیەی زۆر کەس هەوڵی فێڵکردن دەدەن لە پێناو بەدەستهێنانی سامان بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا، بەدرێژایی مێژوو جیهان شاهیدی هەوڵی جۆراوجۆر بووە بۆ ساختەکردنی دۆلار.

 

ساڵی ١٨٩٧ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باڵدوین بلایدەر و ئارسەر تایلۆر – دوو گەنج بوون کە لە سەرەتای بیستەکانی تەمەنیاندا بوون، کە یەکەمیان شارەزای دروستکردنی چەندان ئامێر و دووەمیشیان بەوە ناسرابوو شارەزاییەکی بێ وێنەی لە وێنەکێشاندا هەبوو، جگە لەوەش هەردووکیان لە بواری چاپکردندا لەگەڵ دەوڵەت کاریان دەکر لە پیشەسازی مۆردا.

 

ڕۆژێک بازرگانێکی شارەکە بە ناوی “جاکۆب ویلیام” ئەزمونەکانیان دەبیستێت، ئەمەش وایکرد بانگهێشتیان بکات بۆ نانی ئێوارە، داوای لێکردن واز لە کارەکەیان بهێنن و چاپخانەیەکی تایبەتیان بۆ دەکڕێت، بەو مەرجەی بتوانن دۆلارێک دروست بکەن کە هاوشێوەی دۆلاری ڕاستەقینە بێت.

 

دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک، هەردوو هاوڕێکە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی دەست بکەن بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی دۆلار، یەکەم وێستگەی گەورە کە سەردانیان کرد، کارگەی پیشەسازی دۆلار بوو کە دەکەوێتە ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریکا، لەوێ دەتوانن گەشتێک بکەن تا بزانن قۆناغەکانی دروستکردنی دۆلار چۆنە.

 

ئامانج لەم سەردانە بۆ کۆکردنەوەی لە زانیاری بوو کە یارمەتیان بدات لە دروستکردنی دۆلارێکی هاوشێوەی ئەوەی کە هەیە و نەکردنی هیچ هەڵەیەک لە کاتی دروستکردنیدا.

 

دوای گەڕانەوەیان بۆ فیلادلفیا، ئەم دوو هاوڕێیە دەستیان کرد بەهەوڵدان بۆ دەستکەوتنی ئەو کەرەستە سەرەتاییانەی کە پێویستیانە بۆ دروستکردنی دراوەکە، کە بریتی بوون لە ئامێری چاپکردن و ڕەنگ، ئەو جۆرە کاغەزەش کە دۆلارەکەی لێ دروست دەکرێت.

 

لێرەوە یەکەم ئەرک دەستی پێکرد، کە هەوڵێک بوو بۆ دروستکردنی کاغەزی هاوشێوەی دراو، پرۆسەکە چەند مانگێکی خایاند، بەڵام بێ سوود بوو، چونکە هەموو هەوڵەکان بەو کوالیتییە نەبوون کە هاوشێوەی دۆلارە ڕاستەقینەکە بوو.

یەک دۆلار بە بەهای ١٠٠

دوای هەوڵێکی زۆر، ئارسەر بیرۆکەی ڕیسایکلکردنی دۆلاری هێنایە ئارا، بەو پێیەی دەتوانرێت دراوێکی یەک دۆلار بکرێتە ١٠٠ دۆلار لەبری ئەوەی هەوڵی دروستکردنی کاغەزی نوێ بدرێت.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ” دێلمارڤا ئەلماناک “ی ئەمریکایی، ئەو دوو هاوڕێیە دەستیان کرد بە هێنانی هەندێک مادەی کیمیایی کە ڕەنگی چاپکردن لەسەر کاغەزەکان لادەبات بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگات، لێرەدا شۆکەکە ئەوە بوو سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ ڕزگاربوونیان لە ڕەنگەکە دایان بەڵام شکستیان هێنا.

 

چەند ڕۆژێک تێپەڕی تا بلیدەر باسی یاداشتێکی کرد کە لە کاتی سەردانەکەیاندا بۆ کارگەی دروستکردنی دۆلار لە واشنتۆن تۆماریان کردبوو.

 

پێویستی بە وەرگرتنی دراوێکی ١٠٠ دۆلاری هەبوو و لە ناوەڕاستەوە کردنەوەی بۆ بەدەستهێنانی دوو کاغەز و پاشان دانانی لەناو کەرەستەی لابردنی ڕەنگدا، ئەمجارەیان شێوازەکە سەرکەوتوو بوو و قۆناغی دروستکردنی دۆلار لەناو کارگەی بلیدەر و ئارسەر دەستی پێکرد.

 

دوای سکانکردنی کاغەزەکە، قۆناغی چاپکردنی دۆلار دەستیپێکرد، بەو پێیەی هەر کاغەزێکیان بەجیا چاپ دەکرد، پاشان هەوڵیاندا دووبارە بەیەکیەوە بنێنەوە، یەکەم هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون، چونکە هەر جۆرە چەسپێک کە بەکارهێنرا دۆلارەکەی ئەستوورتر دەکرد.

 

بۆیە هەردووکیان پەنایان بردە بەر لێدانی ئەو دوو کاغەزە بە تێکەڵەیەک لە ئاردی برنج و ئاو، پاشان کاغەزەکانیان خستنە بەر پلەی گەرمییەکی دیاریکراو تاوەکو جۆرێک ١٠٠ دۆلاریان دەستکەوت و لێرەش قۆناغی داهاتوو دەستیپێکرد، کە بریتییە لە گۆڕینی خامە ساختەکەی ١٠٠ دۆلاری بە یەکێکی ڕاستەقینە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پرۆسەکە.

 

ئەوان پەنایان بردە بەر گۆڕینی دۆلار لە بانکێک کە دەکەوێتە شاری فیلادلفیا و لەڕاستیدا کارمەندانی بانکەکە هەستیان بەوە نەکرد کە هیچ هەڵەیەک لە دۆلارەکەدا هەبێت و بەهای ١٠٠ دۆلاریان بە دراوی ٢٠ دۆلار ئاڵوگۆڕ کرد و لێرەشدا پرۆسەی دروستکردنیان گۆڕی و  دۆلار لە کارگەی ئارسەر و بلیدەر دەست بەبەرهەمهێنانی کرا.

 

دوای سەرکەوتنی ئەو پلانە، ئەو دوو هاوڕێیە دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆر دۆلار، دواتر بەرەو شارەکانی باشووری ئەمریکا بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی چێژ لە کاتەکانیان وەربگرن، لەم ساتەدا ئەو بازرگانە کە پارەی پڕۆژەکەی دابینکردبوو، گەڕایەوە بۆ چاپخانە، بەڵام سەری سوڕما کە کەس لە شوێنی کارەکەدا نییە، لێرەوە  دڵنیا بوو لەوەی کە ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی دۆلار دروست بکەن.

 

دوای ٦ مانگ لە سەرکەوتنی پیشەسازی دۆلار، پارەی ١٠٠ دۆلاری گەیشتە خەزێنەی ئەمریکا، بەڵام یەکێک لە کرێکارەکانی ئەوێ گومانی ئەوەی هەبوو کە ئەسڵی نەبێت، بۆیە بڕیاریدا بیخاتە ناو ئاوەوە تا بزانێت ڕەنگەکەی کاڵ دەبێتەوە یان نا … شۆکەکە لێرەوە دەستپێدەکات.

 

شێوازی چاپکردنی دۆلار سەرکەوتوو بوو، بەو پێیەی ڕەنگەکە دزەی نەدەکردە ناو ئاوەکەوە، بەڵام کاغەزەکە بەهۆی شێوازی لێدانی بۆ دوو نیوەی دابەشکراو هۆکار بوو بۆ درککردن بە ساختەبوونی دراوەکە، لێرەوە پرۆسەی گەڕان بەدوای ساختەکارانی دراوەکەدا دەستیپێکرد.

 

بەرپرسانی تایبەتمەند بەم لایەنە، بە پێداچوونەوە بە ژمارەی دراوەکەدا بۆیان دەرکەوت کە ساختەکارەکان خەڵکی فیلادلفیا بوون، سەرەڕای ئەوەی پۆلیس لە چاپخانەی ئەو دوو هاوڕێیەدا، هیچ ئامرازێکیان نەدۆزیەوە کە یارمەتیدەر بێت لە ساختەکردنی دۆلارەکەدا، لە کۆتاییدا هەردووکیان دەستبەسەرکران.

 

بەڵام دوای فشار لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا، ئارسەر شوێنی ئامێرەکانی ئاشکراکرد.

 

لەم ماوەیەدا بە بیری بلیدەر دا هات کە پارەیەکی ساختەی ٢٠ دۆلاری دروست بکات تا پۆلیس فریو بدات لە بوونی ساختەکارانی تر و وەک بێتاوانێک لە زیندان دەربهێنرێت.

 

پرۆسەکە لە ناو زیندانەوە دەستیپێکرد و توانیان لە کەرەستەی سەرەتایی لەوێ دراوێک دروستی بکەن.

هەردوو هاوڕێکە، تۆمەتی ساختەکردنیان بە سەردا ساغ بووەوە، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپا بۆ ماوەی 7 ساڵ، دوای ئازادبوونیشیان دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بەردەوام بوون لە چاودێریکردنیان، تا دڵنیابن لەوەی هەنگاوەکانی ساختەکردن بە کەس نەڵێن، کە چۆن دۆلاریان دروستکردووە، بۆ ئەوەی فێڵەکە تەشەنە نەکات و کەسانی دیکەش پەیڕەوی لێ بکەن.

 

کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە هەردوو هاوریکە توانیان ساختەی بکەین گەیشتە ٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و هەوڵەکەشیان وەک سەرکەوتووترین ئۆپەراسیۆنی ساختەکردنی دۆلار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا پۆلێنکرا.

بەغدا بەزووترین كات 400 ملیارەكە لە هەرێم دەستێنێتەوە
پێشت بەغدا بەزووترین كات 400 ملیارەكە لە هەرێم دەستێنێتەوە
سوودە تەندروستییەكانی تۆو ی كەتان
دواتر سوودە تەندروستییەكانی تۆو ی كەتان
پەیوەندیدار