چێشتلێنەرە سەردەمییەكانی سامسۆنگ ئاستی سەلامەتی بەرزتر و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش



سامسۆنگ لەم دواییانەدا بۆ یەكەمجار لە بازاڕی عێراقدا چێشتلێنەرە سەردەمیەكانی خستە بازاڕەوە. چێشتلێنەرە سەردەمیەكەی سامسۆنگ بە قەبارەی 90 سم و توانای 89 لیترە بۆ فڕنەكەی، چێشتلێنەرەكە بە دیزاینێكی زۆر سەرنجڕاكێش و پڕ تایبەتمەندیە كە دەیكاتە ئامانج بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە هەوڵی دابینكردنی چێشتخانەی ماڵەوەیان لەگەڵ نوێترین داهێنانەكان، ئەمەش ئەوەیە كە سامسۆنگ كاری بۆ دابینكردنی كردووە.

چێشتلێنەرەكە دیزاینێكی ناوازەی هەیە، بەو پێیەی بە داپۆشەرێكی شووشەی گەرمی دابڕ چارەسەركراوە، و ڕوویەكی پۆڵایەكی ستانلێس بۆ تەمەنێكی درێژتر، هەروەها چاوەكانی لەلایەن كۆمپانیای ئیتاڵی SABAF دروستكراوە، كە بە یەكێك لە پێشەنگەكان دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی پارچەی چێشتلێنەرەكان لە سەرانسەری جیهان. جگە لەوەش چێشتلێنەرەكە خاوەنی سووتێنەری خۆكاریە بۆ ئەوەی بە ئاسانی لە ڕێگەی دوگمەكانی بۆ ئاسانی هەڵكردنی، هەروەها شاشەیەكی دیجیتاڵی تێدایە كە یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی كاتی چێشت لێنان بە ئاسانی.
جگە لەوەش، چێشتلێنەرەكە هەستەوەری سەلامەتی لەخۆدەگرێت بۆ پاراستنی تەواو كە سەرچاوەی غازەكە جیادەكاتەوە كاتێك گەرمی دەكوژێتەوە بۆ سەلامەتی زیاتر لەكاتی بەكارهێنانیدا، هەروەها سەكۆی WOKی تێدایە كە یارمەتی بەكارهێنەر دەدات بۆ داهێنان و هەمەچەشنكردنی ڕەچەتەی ژەمەكان. سەبارەت بە شوێنی ئاگرەكەی كە دانەیەكی سەرەكی لەخۆدەگرێت كە هێزی 4.5 كیلۆواتە، و هێزی چاوەكەی دەگاتە 11.75 كیلۆوات بۆ لێنانی خێراتر.

وە باس لە چاوەكەی بكەین، لە ئاسنی كاست دروستكراون، بۆ دڵنیابوون لە باشترین دابەشكردنی گەرمی، جگە لەوەی نیشانەیەكی سەردەمی بۆ چێشتلێنەرەكە.

سەبارەت بە فڕنەكەی، بە دەرگای شووشەی دوو قات دیزاین كراوە بۆ ڕێگریكردن لە چوونە دەرەوەی گەرمی، ئەمە جگە لە بوونی دوو زنجیری ئاسن بۆ جێگیركردن كە لە پۆڵا دروستكراون بۆ تەمەنێكی درێژتر. هەروەها فڕنەكە سیستەمێكی تایبەتی سەلامەتی هەیە بۆ چێژوەرگرتن لە چێشت لێنانێكی بەردەوام بەبێ هیچ نیگەرانییەك.

هەروەها پاككردنەوەی فڕنەكە ئاسانە، چونكە ناوەوەی فڕنەكە بە ماددەیەك ڕوپۆش كراوە بۆ هەڵمژینی هەموو جۆرە ڕۆن و چەورییەك، ئەمەش وا دەكات سڕینەوە و پاككردنەوەی ئاسان بێت بەبێ پێویستی بە مادەی كیمیایی. جگە لەوەش فڕنەكە پانكەی تێدایە بۆ دابەشكردنی گەرمی و بۆ ساردكردنەوەیش بە هەمان شێوە، بەو پێیەی ئەم پانكانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی یەكسان خواردنەكە بكوڵێت و دڵنیابیت لە دابەشكردنی گەرمی، هەروەها پەستانی ناو فڕنەكە كەمدەكاتەوە.

بۆ بینینی دیمەنێكی گونجاو لە ناو فڕنەكەوە، سامسۆنگ ڕووناكی ناوەوەی بۆ دابینكردووە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بتوانێت خواردنەكە بە ڕوونی ببینێت، و چێژ لە شێوەی خواردنەكە وەربگرێت لەكاتێكدا ئامادە دەكرێت.

هەروەها سامسۆنگ گرنگی چێژ و خۆشی لەبیر نەكرد بۆ بەكارهێنەران لەكاتی چێشت لێناندا، بەو پێیەی كاری كرد بۆ دابینكردنی چەندین جوانكاری جیاواز بۆ فڕنەكە وەكو شیشێكی سووڕاوەی برژاندن كە یارمەتیدەرە لە بەدەستهێنانی لێنانێكی یەكسان بۆ خواردنەكە، جگە لە سینییەكی قووڵ و تۆڕێك بۆ پێشكەشكردنی بژاردەی چێشتلێنانی هەمەچەشنتر بۆ بەكارهێنەران لەكاتی هەڵبژاردنی ژەمەكانیان.
باس لە هەمەچەشنی بژاردەكان دەكەین، سامسۆنگ كاریكردووە بۆ دابینكردنی بەرهەمە ناوازەكەی بە سیستەمێكی زۆر داهێنەرانەی برژاندن، بەو پێیەی سیستەمێكی برژاندنی داخراوە و كۆنترۆڵی جیاوازی لە سیستەمی سوركردنەوە لەخۆدەگرێت.

وە بۆ دیزاینێكی گشتگیر لە هەموو ڕوویەكەوە، سامسۆنگ كۆگایەكی بچووكی لە ژێر چێشتلێنەرەكەدا زیاد كردووە بە توانای 63 لیتر، بۆ شوینێكی گونجاو بۆ هەڵگرتنی كەلوپەلی چێشتلێنان لەناو چێشتلێنەرەكەدا.

بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین كە سامسۆنگ لە ڕێگەی ئەم چێشتلێنەرە ناوازەوە، داهێنانێكی نایابی پێشكەش بە خۆشەویستانی چێشتلێنان كرد كە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە لەخۆدەگرێت كە بەشدارن لە دابینكردنی پرۆسەی چێشتلێنانێكی سەلامەت و چێژبەخش!

وێنە.. ئامادەکاری بۆ چاککردنەوەی پردی گۆڵێ دەستیپێکرد
پێشت وێنە.. ئامادەکاری بۆ چاککردنەوەی پردی گۆڵێ دەستیپێکرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت
دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت
ەیوەندیدار