دەربەندیخان ؛ پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ لەسەر بەنداوی دێوانە جێگیركران



قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، لەدوای سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە و بەهۆی نەبوونی ڕاگری سەلامەتی لە تەنیشت دیوار و ئەو شوێنانەی، كە مەترسیە بۆ گیانی منداڵان و هاووڵاتیان پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ جێگیركران.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدوای سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە و سەردانی كردنی زۆری هاووڵاتیان بۆ بینینی دیمەنەكانی سەرڕێژی بەنداوەكە بۆ دروستنەبوونی حاڵەتی نەخوازراو و دروستنەبوونی ڕووداوی دڵتەزێن لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقام مەفرەزەیەك لە هێزەكانی پۆلیس بەهۆی نەبوونی ڕاگری سەلامەتی لە تەنیشت دیوار و ئەوشوێنانەی كە مەترسیە بۆ گیانی منداڵان و هاووڵاتیان جێگیركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پۆلیسی هاتووچۆش لەسەر بەنداوەكە دەبن بۆ دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران، هەروەها بۆ هەمان مەبەست قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی هەرێمی كوردستان كردو پێی ڕاگەیاند كە كۆمپانیای جێبەجێكار ڕابسپێردرێت بۆ دروستكردنی ڕاگری سەلامەتی لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و منداڵان بە تایبەتی.

هەروەها داواكارن لە هاووڵاتیان ئاگاداری منداڵەكانیان بن لەكاتی سەردانی كردنی بەنداوەكەدا خۆیان بە دوور بگرن لە نزیكبوونەوە لە شوێنانەی مەترسیان لەسەرە.

قد تكون صورة ‏‏‏٣‏ أشخاص‏ و‏طريق‏‏

قد تكون صورة ‏‏طبيعة‏ و‏جسم مائي‏‏

سلێمانی؛ سبەینێ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
پێشت سلێمانی؛ سبەینێ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
پارێزگای هەولێر خاوەن ئۆتۆمۆبیلە كلاسیك و كۆنەكان ئاگاداردەكاتەوە
دواتر پارێزگای هەولێر خاوەن ئۆتۆمۆبیلە كلاسیك و كۆنەكان ئاگاداردەكاتەوە
ەیوەندیدار