ڕۆناڵدۆ باسی دۆڕاندنی كلاسیكۆی سعودی دەكات



 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسر، باس لە دۆڕاندنی تیپەكەی دەكات لە یاری كلاسیكۆ بەرامبەر ئیتیحاد جدە لە خولی تۆپی پێی ڕۆشنی سعودیە.

لە لوتكەی قۆناغی بیستەم لە یاریگای جەوهەرە موشیعە لە شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە جددە، ئیتیحاد سەركەوتنێكی قورس و بەنرخی بەسەر نەسری ڕكابەری بە ئەنجامی 1-0 ، بەدیهێنا.

یاریزانە پورتوگالییەكە نەیتوانی تیپەكەی لە شكستێكی سەخت ڕزگار بكات بەرامبەر بە ڕكابەرەكەی لە لوتكەی ڕیزبەندی خولی سعودی، ڕۆناڵدۆ دوای یارییەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” پەیامێكی بڵاوكردەوە و نائومێدی و بێزاری خۆی لە دۆڕاندنی كلاسیكۆ بەرامبەر ئیتیحاد ڕاگەیاند.

ڕۆناڵدۆ لە پەیامەكەیدا وتی:”بێ هیوا بووین لە ئەنجامەكە، بەڵام چاومان لە یارییەكانی داهاتوو بڕیوە، سوپاس بۆ هاندەرانی نەسر بۆ پشتگیریكردنیان”.

ئەمە یەكەم دۆڕانی نەسرە لە خولی سعودیە لە دوای گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە سەرەتای ئەمساڵ، بەڵام ئەمە دووەم یاری لەسەریەكە كە ڕۆناڵدۆ بە درێسی نەسرەوە نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات، دوای ئەوەی لە كۆتا یاریدا نەیتوانی سەردانی تۆڕی یانەی باتن بكات كە بە ئەنجامی 3-1 كۆتایی هات.

نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
پێشت نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
ڕۆمانیا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە عیراقییەكان دەبەستێت
دواتر ڕۆمانیا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە عیراقییەكان دەبەستێت
ەیوەندیدار