چۆن نەخۆشی تووشبووی شەكرە چاوەكانی لە كوێربوون دەپارێزێت


پزیشكێكی پسپۆری هەناوی و شەكرە و دڵ ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشی شەكرە بە تێپەڕبوونی كات زیان بە چاوەكانت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین، تەنانەت كوێربوون.

‎د.داهات جەمال حەوێزی، پزیشكی پسپۆری هەناوی و شەكرە و دڵ ڕایگەیاند، بە تێپەڕبوونی كات نەخۆشی شەكرە زیان بە چاوەكان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین، تەنانەت كوێربوون، چاودێریكردنی شەكرەكەت و ئەنجامدانی پشكنینی بەردەوامی چاوەكان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریكردن لە كێشەكانی بینین و وەستاندنی خراپتربوونی.

ڕاشیگەیاند، ئەو نەخۆشیانەی چاو، كە دەتوانن تووشی نەخۆشی شەكرە ببن بریتین لە ((نەخۆشی تۆڕەی چاو، ئاوسانی ماسولەكانی چاو ، ئاوی سپی چاو)) هەموویان دەبنە هۆی كزبوونی بینین، بەڵام زوو دەستنیشانكردن و چارەسەركردن دەتوانێت رێگری بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە كاتی كۆنترۆڵ كردنی شەكرەكەت و پابەندبوونت بە رێنمایە تەندروستیەكان و بەكارهێنانی دەرمانەكانت لە كاتی خۆی چاودێری كردنی تەندروستی چاوت تووشی كێشەكانی چاو نابێت.

ئەو هۆكارەنە چین مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە تۆڕی چاوی زیاد دەكات
هەركەسێك نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم، جۆری دووەم، یان (شەكرە لە كاتی دووگیانیدا)ـی هەبێت، دەتوانێت تووشی نەخۆشی تۆڕی چاوی شەكرە بێت، تا بۆ ماوەیەكی زیاتر نەخۆشی شەكرەت هەبێت، ئەگەری تووشبوونت زیاترە، هەروەها ئەم هۆكارانە دەتوانن مەترسییەكانتان زیاد بكەن.
▪︎ بەرزی ڕێژەی شەكر
▪︎ پەستانی خوێن
▪︎ كۆلیسترۆڵ كە زۆر بەرزبێ.
▪︎ جگەرەكێشان.
▪︎ بۆ ماوەیی

كەشناسی هەرێم لە بارەی كەش و هەوای سبەی هەینی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت كەشناسی هەرێم لە بارەی كەش و هەوای سبەی هەینی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
بەهای لیرەی توركی هێندەی تر دابەزی
دواتر بەهای لیرەی توركی هێندەی تر دابەزی
پەیوەندیدار