نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكاتەوە



خەڵك-
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی دیكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی سەردانەكەی پێشووی، بچێتەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوە.

بەپێی ڕاگەیانراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، 27-11-2022، بۆ تەواوكردنی دیدار و كۆبوونەوەكانی سەردانی پێشووی كە بەهۆی تەقینەوەكەی دهۆك نەیتوانی تەواوی بكات و گەڕایەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە دەچێتەوە بەغدا و سەردان و كۆبوونەوەكانی درێژە پێدەدات.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرنامەی سەردانەكەی بۆ بەغدا تەواو بكات و “لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای عێراق دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدات.”

ڕۆژی سێشەممە، 22-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی عێراق كۆبووەوە.

 

ئەو هەڵانەی زیان بە بڕبڕەكانی پشت دەگەیەنن
پێشت ئەو هەڵانەی زیان بە بڕبڕەكانی پشت دەگەیەنن
هۆكارەكانی  بیرچوونەوە چین؟
دواتر هۆكارەكانی بیرچوونەوە چین؟