بەرەی توركمانی بۆ حزبە كوردستانییەكان: ناكۆكییەكانی خۆتان لەئێمە دوورخەنەوە



ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەب سیاسی بەرەی توركمانی داوای لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد پرسی كۆتاكان تێكەڵی ناكۆكییە سیاسییەكانیان نەكەن، پاراستنی مافی پێكهاتەكانیشی وەك پاڵنەرێكی بەهێز بۆپێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان وەسفكرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەب سیاسی بەرەی توركمانی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆتاكان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”ئێمە داواكارین لە داهاتوودا هەر گۆڕانكارییەك لە كۆمیسیۆندا بكرێت، ڕەچاوی نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان بكرێت، پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەر كارێك كە پەیوەندی بە پێكهاتەكانەوە هەبێت، ڕاوێژ لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكان بكرێت و هەر بابەت و كارێكیش بەبێ راوێژ لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكان، لەلایەن ئەوانەوە قبووڵكراو نییە و بە دەستوەردان لە كاروبارەكانی پێكهاتەكان دادەنرێت”.

بەوتەی ئایدن مەعروف:”پاراستنی مافی پێكهاتەكان، دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ ئەو پێكەوەژیانەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، ئێستا پێكەوە ژیانێكی زۆر باش لە هەرێمی كوردستان هەیە و ئەمە جێگەی دڵخۆشیمانە و پێكهاتەكان نوێنەری خۆیان هەیە لە پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

ئایدن مەعروف لە كۆتایی قسەكانیدا، داوای لە لایەنە سیاسیییەكانی هەرێمی كوردستان كرد، پرسی كۆتاكان تێكەڵی ناكۆكییە سیاسییەكانیان نەكەن و داواشی لە كۆتاكان كرد”نەبنە لایەن لە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان لایەنە سیاسیییەكان”.

 

كەركوك، دایكێك و دوو منداڵ بەهۆی بارانەوە گیانیان لەدەستدا
پێشت كەركوك، دایكێك و دوو منداڵ بەهۆی بارانەوە گیانیان لەدەستدا
مەترسییەكانی ئەمریكا لە تیك تۆك زیاتر دەبن
دواتر مەترسییەكانی ئەمریكا لە تیك تۆك زیاتر دەبن
ەیوەندیدار