ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناكشێتەوە



كۆنگرێس پرۆژەیاسای كشانەوەی هێزە ئەمريكاییەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕەتكردەوە

دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە درا كە لەلایەن ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی كۆمارییەكان، مات گەییتز پێشكەشكرا و داوا لە سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن دەكات سەربازانی ئەمریكا لە سووریا بكیشێنێتەوە، پرۆژەكەش بە زۆرینەی دەنگ ڕەتكرایەوە.

پڕۆژە یاساكە ١٠٣ دەنگی “بەڵێ”ی بە دەست هێنا و بە ٣٢١ دەنگی “نەخێر” رەت كرایەوە.

٥٦ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دیموكراتەكان و ٤٧ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە كۆمارییەكان بە بەڵێ دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە دا.

مات گەییتز بە ئاماژەدان بەوەی لای ئەمریكاییەكان بووەتە پرسیار كە چۆن چۆنی سووریا بووەتە گۆڕەپانی كێبڕكێی هێزە گەورەكان و دۆخی سووریا چەند ئاڵۆز بووە؟.

ناوبراو بیری خستووەتەوە رژێمی ئەسەد چۆن چۆنی گەلی سووریای بە ئامانج گرتووە و وڵاتانی كەنداویش پشتیوانییان لە ئۆپۆزسیۆن كردووە، ئاماژەی بەوە داوە ئێران هەر بەوەوە نەوەستاوە پشتیوانی لە رژێمی سووریا بكات، بەڵكو حزبوڵڵایشی هێناوەتە ناو گۆڕەپانەكە و سووریای داگیر كردووە.

مات گەییتز سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی بە هاتنی رووسیایش، رووسەكان هاتوونەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ئەمەیش دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە.

گەییتز جەختی لەسەر هاوپەیمانێتی ئەمریكا لەگەڵ توركیا لە ناتۆ كردەوە : “سەرەڕای ئاڵۆزییەكانی سووریا ئەو كوردانەی جەنگیان لە سووریا راگەیاند، پێكدادانەكانی نێوان ئەوان و توركیای هاوپەیمانیش لە ناتۆ دۆخەكەی ئاڵۆزتر كرد”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی كۆمارییەكان جەختی كردووەتەوە ئەمریكا لە ٢٠١٥ چووەتە ناو ئاڵۆزییەكانی سووریا و بەم هۆیەوە ژمارەیەك لە ئەمریكاییەكان گیانیان لەدەستداوە و لەو میانەیەدا ملیارەها دۆلار خەرج كراوە.

مات گەییتز كە بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی راپۆرتی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئیدی داعش هەڕەشە نییە بۆسەر ئەمریكا.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هەمان فراكسیۆن، مارجلی تێلۆر گرین كە پشتیوانی لە پڕۆژە یاساكە كرد ئاماژەی بەوە دا ئەركی سوپای ئەمریكا ئەوە نییە بە باجی ئەمریكاییەكان جەنگ لەسەر خاكی وڵاتانی بیانی هەڵبگیرسێنێت: “پێویستە وەزارەتی بەرگریی بەرەنگاری ئەو چەتە مەكسیكییانە ببێتەوە كە ماددەی هۆشبەر دەهێنن بۆ وڵاتەكەمان. لە ناوچەكانی هەڵبژاردن هیچ ئەمریكاییەك نەیگوتووە با بەشداری لە جەنگی سووریادا بكەین. ژمارەیەكی زۆر لە ئەمریكاییەكان لەسەر خاكی وڵاتانی بیانی گیانیان لەدەستداوە”.

داوای چاككردنەوەی دیوارەكەی خوێندنگای ئارارات دەكرێت
پێشت داوای چاككردنەوەی دیوارەكەی خوێندنگای ئارارات دەكرێت
گۆڕانی كەشوهەوا ئەڵمانیای خستووەتە مەترسییەوە
دواتر گۆڕانی كەشوهەوا ئەڵمانیای خستووەتە مەترسییەوە
ەیوەندیدار