قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر یاسای نەوت و غازی عێراق ڕاگەیاند



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هاوڕابووین لەسەر چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای نەوت و گاز دەرگا بە ڕووی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی تر دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هاوڕابووین لەسەر چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستانی یەكدەنگ و یەكگرتوو و چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دووپات كردەوە.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “سوپاسی حكومەتی ئەڵمانیامان كرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەكانیان و داوامان كرد بەردەوام بن لە ناردنی ڕاوێژكار و پسپۆڕەكانیان لە بوارە جیاوازەكاندا”.

بەڤیدیۆ، دوو كچەكەی ڕۆناڵدۆ فێری عەرەبی بوون و قسەی پێدەكەن
پێشت بەڤیدیۆ، دوو كچەكەی ڕۆناڵدۆ فێری عەرەبی بوون و قسەی پێدەكەن
ڕاگەیەنراوی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بڵاوكرایەوە
دواتر ڕاگەیەنراوی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار