قوباد تاڵەبانی بۆ یاسای نەوت و غاز هەڵوێستی خۆی بۆ دانا غاز ڕاگەیاند


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی ڕایگەیاند؛ پەسەند كردنی یاسای نەوت و غاز بە ڕەزامەندی هەموولایەك، ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێكتەرە فراوانتر و باشتر دەكات.

بەبۆنەی ساڵیادی ئازاد كردنی شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی كرد بە ڕاپەڕینی گەلی كورد و دواتر تیشكی خستە سەر دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بە ئامادەبوونی ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، باسی لە هەوڵەكانی ئامادەكردنی یاسای نەوت و غاز كرد لە عێراق و وتی، “پشتگیری تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەكەین، كە بە ڕەزامەندی هەموولایەك پەسەند بكرێت، چونكە بە پەسەندكردنی ئەو یاسایە ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێكتەرە فراوانتر و باشتر دەبێت”.

لای خۆشیەوە، شاندی كۆمپانیای دانا غاز پلان و ئەولەوییاتی كاری خۆیان خستەڕوو و ستایشی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانییان كرد، كە لەڕووی ئەمنی و هەروەها كارئاسانی كردن بۆ راپەڕاندنی كارەكانیان لە كێڵگەی كۆرمۆر هاوكاریان بووە.

خوێندنی باڵا بۆ پشووی نەورۆز و بەهار بڕیارێكی دەركرد
پێشت خوێندنی باڵا بۆ پشووی نەورۆز و بەهار بڕیارێكی دەركرد
بوومەلەرزە وێرانكەرەكان زیانی 100 ملیار دۆلاری لە توركیا داوە
دواتر بوومەلەرزە وێرانكەرەكان زیانی 100 ملیار دۆلاری لە توركیا داوە
پەیوەندیدار