حكومەت بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكات


باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق، ئاماژە بە ڕەوانەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 دەكات بۆ پەرلەمان لە كۆتایی ئەم مانگەدا.

عەوادی لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی ڕایگەیاندووە”پرۆژە یاسای بودجەی 2023 لە كۆتایی ئەم مانگەدا ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت”.

بە وتەی عەوادی”بودجە تەواو بووە و لە قوناغی كۆتاییدایە و ڕاوبۆچوونی هەندێك لە دامەزراوە گرنگەكانی دەوڵەتی لەبارەوە وەردەگیرێت، دەستەواژەی زۆر بەهێزیش هەیە كە بودجە لە كۆتایی ئەم مانگەدا بۆ پەرلەمان ڕەوانە دەكرێت”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق، پەردەی لەسەر وردەكارییەكانی ئامادەكردنی بودجە و وادەی تەواوكردنی كردبوو، كۆتایی ئەم مانگەشی وەك دوا وادە دیاریی كردبوو بۆ ڕەوانەكردنی بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پەرلەمان.

لە بودجەی 2023ی عیراق، پشكی هەرێمی كوردستان بە 12.67% دیاریی كراوە.

ئەو تۆمەتبارەی لە چاكسازی نەوجەوانانی هەڵهات دەستگیركرایەوە
پێشت ئەو تۆمەتبارەی لە چاكسازی نەوجەوانانی هەڵهات دەستگیركرایەوە
خوێندنی باڵا بۆ پشووی نەورۆز و بەهار بڕیارێكی دەركرد
دواتر خوێندنی باڵا بۆ پشووی نەورۆز و بەهار بڕیارێكی دەركرد
پەیوەندیدار