ڕێڕەوێک بۆ قاچاخچییەکان دەکرێتەوە



لە کۆبوونەوەی نێوان هێزە سنوورییەکانی عێراق و ئێران بڕیاردرا بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی خاڵە سنوورییەکان، پلانیشە ڕێڕەوێک بۆ بردنی کاڵاکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکرێتەوە.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە لە نێوان هێزە سنوورییەکانی عێراق و ئێران ئەنجامدرا، پاش کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، حەمادە دزەیی، فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیادەڕەوی خاڵە سنوورییەکان کرا، کە لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی خاڵە سنوورییەکان پێکدەهێنرێت، تا خاڵە سنوورییەکان بچنەوە شوێنی خۆیان.

هاوکات هەماهەنگیان لەنێوانیاندا لەبارەی پرسی ئاژەڵداران کراوە، تا کێشەیان بۆ دروستنەکرێت، لەبارەی بوونی قاچاخ و کاری قاچاخ ڕایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی دوو ڕێڕەو تا کاڵاکان بگوازرێتەوە، هەردوو دەوڵەت دەیانەوێت گرنگی زیاتر بە دەروازەی فەرمی باشماخ بدرێت، تاهاتوچۆی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر ببێت.

لەبارەی پێشێلکارییەکان و بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان و عێراق، فەرماندەی پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە ئەو شوێنانەی کە بۆشایی ئەمنی هەیە، بەڵام ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقی و هەرێمەوە هەنگاو هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

 

ئۆستن: لەگەڵ پێشمەرگە و سووپا ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە
پێشت ئۆستن: لەگەڵ پێشمەرگە و سووپا ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
ەیوەندیدار