لە هێرشێكدا هەشت كەس كوژران



لە هێرشێكدا لە سنووری قەزای شارەبان كە چەك و بۆمبی چێندراوی تێدا بەكارهاتووە، هەشت كەسی سەر بە عەشیرەتێك كوژران و دووانی دیكە بریندار بوون، لیژنەیەكی ئەمنی بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە پێكهاتووە.

بەپێی زانیاریەكان، هێرشەكە شەوی دووشەممە 6ی ئاداری 2023 لە نزیك میوانخانەی مستاف تەمیمی ڕوویداوە لە قەزای شارەبان كە یەكێكە لە شێخی عەشیرەتی بەنی تەمیم و بەهۆیەوە هەشت كەس كوژران و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون كە سەر بەهەمان عەشیرەتن.

هێرشەكە لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێكی چێندراو و تەقەكردنەوە بووە، هێزە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای دیالە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەكە پێكهێناوە كە بڕیارە لەماوەی 48 كاتژمێردا ئەنجامەكانی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بكەن.

ڕووداوەكە كاردانەوەی لێكەوتەوە و ڕەعدە دەهلەكی، پەرلەمانتاری سوننە لە پشكی پارێزگای دیالە لە راگەیێندراوێكدا داوای كرد پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی پارێزگاكە كۆببێتەوە و دەڵێت: “مەترسی گەڕانەوەی چالاكی گرووپە تاوانكارییەكان هەیە لەژێر ناونیشانی جیاجیای میلیشیا یان داعش.”.

قەزای شارەبان ناوچەیەكی ناكۆكی لەسەری نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیە كە دەكەوێتە باشووری قەزای خانەقین.

 

” حکومەت و ئۆپۆزسیۆن ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکانی حەلەب دەکەن”
پێشت ” حکومەت و ئۆپۆزسیۆن ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکانی حەلەب دەکەن”
ركابەرە بەهێزەكەی ئەردۆغان دیاریكرا
دواتر ركابەرە بەهێزەكەی ئەردۆغان دیاریكرا
ەیوەندیدار