هاووڵاتییەك لە سەقز لەسێدارە درا



 

كەیومەرس زەرغامی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە دوو ساڵ پێشتر دوای كوشتنی دەزگیرانەكەی دەستبەسەر كرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەك شەممە سزاكەی جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، سزای سێدارەی كەیومەرس زەرغامی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی حكوومەت لەو شارە، جێبەجێ كرا.

كەیومەرس زەرغامی، بە تۆمەتی كوشتنی دەزگیرانەكەی خۆی دەستبەسەر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

تەرمی سووتاوی گوڵاڵە شێخی دەزگیرانی كەیومەرس لە (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١) و چەند ڕۆژ پاش نادیاربوونی ناوبراو، لە جادەی نێوان سەقز – سنە دۆزرایەوە.

كەیومەرس زەرغامی پاش كوشتنی دەزگیرانەكەی، خۆی ون كردبوو و پاشان لە شاری “ئاستارا”ی سەر بە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران دەستبەسەر كرا.

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە قاهیرە
پێشت سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە قاهیرە
مێزی شەش قۆڵی درزی تێكەوت
دواتر مێزی شەش قۆڵی درزی تێكەوت
ەیوەندیدار