رانیە؛ لایەنێكی سیاسی بایكۆتی یادی ڕاپەڕین دەكات



بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداری هیچ مەڕاسیمێك لەسنوری ڕاپەڕین ناكەن، دەشڵێت،”هەموو خەڵكی ڕانیە و دەوروبەری و تەواوی خەلكی پشدەر و بیتوێن شایەدو ئاگاداری ئەم ڕاستیەن، كەحزبەكەیان هێزێكی كاریگەرو دانەبڕاوو هەڵقولاوی ناوگۆڕەپانەكەن”.

بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، خەڵكی بەشەڕەف و زولم لێكراوی كوردستان لەژێر فشاری زولم و زۆری حكومەتی بەعس لەڕۆژی ١٩٩١/٣/٥ بەدەنگی نەعرەتەی تەكبیری الله أكبر بەپشتیوانی خودا پاشان جەماوەری شاری ڕانیەی قارەمان و دەوروبەری و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەژێر چەتری بەرەی كوردستانی توانرا لەكورترین ماوەدا شاری ڕانیە و دەوروبەری لەحیزبی بەعس پاك بكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە دوای 32 ساڵ لە ڕاپەڕین ، ئێستا لەسەردەستی كۆمەڵێك خۆسەپێن و بازرگانی حیزبەكانی دەستەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ شتومەك و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان ڕوو لە گران بوونە بەشێوەیەك لەتوانای هاووڵاتی دانیە ڕێژەی هەژاری ڕوو لەبەرزبوونەوەیە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
جەماوەری بەئەمەك و بەش مەینەت دڵسۆزو بەوەفای ئاینی ئیسلامی پیرۆزو خاك و نیشتمان وەك ئاشكرایە خەڵكی بەشەڕەف و زولم لێكراوی كوردستان لەژێر فشاری زولم و زۆری حكومەتی بەعس لەڕۆژی ١٩٩١/٣/٥ بەدەنگی نەعرەتەی تەكبیری الله أكبر بەپشتیوانی خودا پاشان جەماوەری شاری ڕانیەی قارەمان و دەوروبەری و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەژێر چەتری بەرەی كوردستانی لەلایەك و هێزی پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لایەكی تر هێرشیان كردە سەر بارەگانی حیزبی بەعس و دامودەزگاكانی حكومەتی بەعس توانرا لەكورترین ماوەدا شاری ڕانیەو دەوروبەری لەحیزبی بەعس پاك بكرێتەوە. بەڵام بەداخەوە لەدوای ٣٢ساڵ تائێستا ئامانجەكانی ڕاپەڕین و بەرهەمەكەی لەدەستی چەند حیزب و بنەماڵەو كەسێدایە و یاری بە چارەنوسی ئەم گەلە زولم لێكراوە دەكەن.
جەماوەری كوردستان ئاگادارە كە ئێمە بەشێكی سەرەكی داگیرساندنی داینەمۆی ڕاپەڕینین
ئێمە وەك مەڵبەندی(4) ی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هیچ مەڕاسیمێك ناكەین لە سنورەكە بەم بۆنەیەوە. هەموو خەڵكی ڕانیەو دەوروبەری و تەواوی خەلكی پشدەر و بیتوێن شایەدو ئاگاداری ئەم ڕاستیەن. كە ئێمە وەك بزووتنەوەی ئیسلامی هێزێكی كاریگەرو دانەبڕاوو هەڵقولاوی ناوگۆڕەپانەكەین لەبەرئەوەی بێ هیچ بیانوو پاساوێك زیاتر لە پێنج مانگە دەستەڵات دەستی گرتووە بەسەر بارەگای مەڵبەندی(4) ی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی دوای ئەوەی چەندین جار هەوڵمانداوەو لەداگا كەیسەكەلەبەرژەوەندی ئێمە كۆتایی هاتوە بەڵام دەستەڵات ئامادەنیە ڕادەستی بكاتەوە.
هەروەها دوای ئەو هەموو ساڵە حكومەتی هەرێم بەبیانووی نەگونجاو ئامادە نیە موچەی موچە خۆرەكانی لەكاتی خۆی بدات ئەوە سەرەڕای ئەوەی خاكەكەی لەسەر ڕوباری نەوت و غازە بەڵام لەزستاندا خەڵكەكەی نەوت نیە بیسوتێنن بۆ خۆ گەرم كردنەوە هەروە مانگی جارێك بوتڵێك غازیان پێنادرێت لەسەردەستی كۆمەڵێك خۆسەپێن و بازرگانی حیزبەكانی دەستەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ شتومەك و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان ڕوو لە گران بوونە بەشێوەیەك لەتوانای هاوڵاتی دانیە ڕێژەی هەژاری ڕوو لەبەرزبوونەوەیە.
بەجۆرێك وەزعەكەیان شێواندووە كە لەسەر لێواری ترازانە.
بۆیە بڕیارمان دا ئەم یادە بایكۆت بكەین.
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی(4) ی ڕانیەی بزووتنەوەی.
2023/3/4

 

چەوری باش و خراپ چییە؟
پێشت چەوری باش و خراپ چییە؟
پەڕلەمانی عیراق؛ خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد
دواتر پەڕلەمانی عیراق؛ خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد
ەیوەندیدار