منداڵێكی حەوت ساڵان كوژرا

  • 722 بینین

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێكی تەمەن 7 ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانەی فێركاری شەهیدانی قەڵادزێ‌، لێپرسراوی كارگێڕی نەخۆشخانەكە دەڵێت، منداڵەكە كوژراوە.

عوسمان ئەحمەد، لێپرسراوی كارگێڕی نەخۆشخانەی فێركاری شەهیدانی قەڵادزێ‌ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێك بە ناوی (ح.س.ع) گەیەندرایە نەخۆشخانە كە فیشەكێك بەر سەری كەوتبوو.

وتیشی، منداڵەكە تەمەنی 7 ساڵە و دانیشتووی گوندی گوڵانی سەر بە ناحیەی هەڵشۆیە لە قەزای پشدەر.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر، تەرمی منداڵە كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران
كەشوهوای ناوچەكانی هەرێم دەگۆڕێت
دواتر كەشوهوای ناوچەكانی هەرێم دەگۆڕێت
پەیوەندیدار