ئێران ئاسانكاری بۆ گەشتیاران دەكات



 

كۆماری ئیسلامی ئێران كارئاسانی بۆ گەشتیاران دەكات و رێگا بە چوونە ناوەوەی ئەو گەشتیارانەش دەدات كە پاسپۆرتەكانیان سێ مانگی ماوە بۆ بەسەرچوون، كە پێشتر شەش مانگ بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستپێشـخەرییـەكدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، رێگەی داوە هەر هاووڵاتییەك پاسپۆرتەكەی ماوەی بەسەرچوونەكەی سێ مانگیشی مابێت، دەتوانێت گەشتی ئەو وڵاتە بكات.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی دەفتەری پاســــپۆرت لە عێراقدا نەماوە، لایەنی ئێرانی وەك هاوكارییەك بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی ئەو دەستپێشخەرییەی راگەیاندووە.

هەزاران هاووڵاتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان چاوەڕێی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان دەكەن، بەڵام بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرتەوە لە بەغدا پرۆسەكە ماوەیەكی زۆرە راگیراوە.

بەپێی رێنماییەكانی گەشتكردن هەر پاسپۆرتێك ماوەی بەسەرچوونەكەی لە شەش مانگ كەمتری مابێت، گەشتی پێ ئەنجام نادرێت.

كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێككەوتنێك لەگەڵ عێراق ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم لابردووە و تەنها بە پاسپۆرتەكانیان دەتوانن سەفەری ئەو وڵاتە بكەن.

كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا
پێشت كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا
هێرشەكەی ئۆكراین لەنێو خاكی ڕووسیا مۆسكۆی توڕەكرد
دواتر هێرشەكەی ئۆكراین لەنێو خاكی ڕووسیا مۆسكۆی توڕەكرد
ەیوەندیدار