لە زیندانێكی كرماشان شەڕ روویدا



 

شەڕ و تێكهەڵچوون لەنێوان بەندكراوانی بەندیخانەی دیزڵاوا لە كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان دروستبووە و بەهۆیەوە، بەندكراوێك بەناوی مەجید شاوەیسی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەجید شاوەیسی، تەمەن ٣٥ ساڵ كە لەكاتی شەڕو تێكەهەڵچوونی نێوان بەندكراوانی بەندیخانەی دیزڵاوای كرماشان بە چەقۆ برینداركرابوو، بەهۆی سەختی برینەكانییەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەم شەڕ و تێكهەڵچوونانەدا لە نێوان بەندكراوان، مەجید شاوەیسی بەهۆی برینداربوونی بە چەقۆ لە بەشی چەپی سینگ و دڵی و سەختی برینەكانی گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی كە، مەجید شاوەیسی ماوەی ١١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی كرماشان دەستبەسەر بووە.

بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی هەڵوەشایەوە
پێشت بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی هەڵوەشایەوە
كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا
دواتر كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا
ەیوەندیدار