یادکردنەوەی رۆژی جلی کوردی پێشخرا

  • 1,830 بینین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵی رۆژی جل و به‌رگی كوردی له‌ قوتابخانه‌كان دیاری كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشتاندنێكی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌ و تێیدا هاتووه‌ “ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ینه‌وه،‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ رۆژی جل و به‌رگی كوردی نه‌ته‌وه‌یی له‌ (10/3/2023) ده‌كه‌وێته‌ رۆژی هه‌ینی، بۆیه‌ چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌ نیشتمانییه له‌ ڕۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی (9/3/2023) ئه‌نجام ده‌درێت”.

No photo description available.

ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیەندرا
پێشت ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیەندرا
کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
دواتر کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
پەیوەندیدار