ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ لەماوەی 3 مانگدا ٣٨ قوتابخانەی كچان ژەهراوی كراون



ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زنجیرەیەك هێرش لەڕێگەی ژەهراویی كردەوە بۆ سەر ٣٨ قوتابخانەی كچان لە ١١ شاری ئێران ئەنجامدراوە و داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات لێكۆڵینەوە لەو هێرشانەی سەر كچانی قوتابخانەكان لە ئێران بكەن.

مەحمود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ژەهراوی كردنی ٣٨ قوتابخانەی كچان و ئامادەنەبوونی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ لێكۆڵینەوە لەو پرسە، ئەو گریمانەیە بەهێزتر دەكات، كە ئەنجامدەرانی هێرشەكان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە دامودەزگا حكومییەكانی ئێرانەوە هەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە یەكەم حاڵەتی ژەهراویبوونی خوێندكاران ڕۆژی ٩ی كانوونی دووەم لە قوتابخانەی كچانی نور كە دەكەوێتە گەڕەكی یەزدانشاری شاری قوم ڕاگەیەندرا و بەهۆیەوە لانیكەم ١٨ خوێندكار ژەهراوی بوون.

هاوكات بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو ڕێكخراوە لە ماوەی سێ مانگی رابردودا ٣٧ حاڵەتی ژەهراوی بوون لە قوتابخانەكانی كچاندا ڕوویداوە و كە شارەكانی قوم، تاران، ئەردەبیل، كرماشان، قەزوین، ئیسفەهان، قوچان، چەندین شاری دیكەی گرتوەتەوە.

سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی دانانی نوری مالیكی بە جێگر ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی دانانی نوری مالیكی بە جێگر ڕوونكردنەوە دەدات
لیژنەی دارایی؛ لەدوو رۆژی داهاتوودا هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی
دواتر لیژنەی دارایی؛ لەدوو رۆژی داهاتوودا هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی
ەیوەندیدار