نێچیرڤان بارزانی: قوڵایی ستراتیژی ئێمە بەغدایە

  • 301 بینین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:”سیاسەتی ئەوان لە كوردستان، پشتیوانییە لە حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران”.


بارزانی لە كۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر ڕایگەیاند:”سودانی خواستی هەیە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر بكات، قوڵایی ستراتیژی ئێمەش بەغدایە، ئایندەی عیراق باشتر دەبێت لەڕێی هەنگاونان بەرەو فیدراڵی و چەسپاندنی بنەماكانی”.

بە وتەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:”عیراق و هەرێمی كوردستان جێبایەخی گەورەن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەقامگیریی و ئاسایشی عیراق كاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیریی هەرێم، بەهێزبوونی هەرێمیش مەترسییە نییە بۆ عیراق، پێچەوانەكەی ڕاستە، ئێمە تەواوكەری یەكترین”.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بە كاركردن و جموجۆڵی كوردستان دەكات لەچوارچێوەی دەوڵەتی عیراقی و لەسەر بنەمای دەستور و هەڵوێستی سیاسی و دەڵێت:”عیراق بە قۆناغێكی نوێدا تێدەپەڕێت و وڵاتان چاویان تێبڕیوە كە خۆی لە هەڵسانەوەی سیاسی و ئابووریدا دەبينێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی كوردستان دەتوانێت كار بۆ سەقامگیریی و ئاسایشی عیراق و تەواوی ناوچەكە بكات”.

نێچیرڤان بارزانی پێیوایە:”عیراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن ڕۆڵێكی كاریگەر ببینن لە بواری وزەدا، هەلی زێڕین هەیە، تا ڕۆڵێكی ڕاستەقینەیان هەبێت لە دۆسێی وزەدا”.

بە بۆچوونی بارزانی:”عیراق ناتوانێت بەشێك بێت لە جەمسەرەكانی ململانێ‌ لە جیهاندا، ناتوانێت پشتیوانی جەمسەرێك بكات لەسەر حیسابی جەمسەرێكی تر، دەكرێت ببێتە پردێك بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەنێوان جەمسەرەكاندا، ئەمەش لەئێستادا كاری لەسەر دەكرێت”.

 

فیفا پەیامێك بۆ محەمەد سەڵاح دەنێرێت
پێشت فیفا پەیامێك بۆ محەمەد سەڵاح دەنێرێت
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە
پەیوەندیدار