مەسرور بارزانی: هیوادارم هەموو كەسێك ببێت بە خاوەنی ئۆتۆمبێل و بگات بە ئاواتی خۆی



مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیواخوازە هەموو كەسێك لە هەرێمی كوردستان ببێت بە خاوەنی ئۆتۆمبێل و بگات بە ئاواتی خۆی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل AUTO SHOWی كردەوە.

مەسرور بارزانی لەدوای كردنەوەی پێشانگەكە ڕایگەیاند:”زۆر خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ سەردانی ئەم پێشانگەیەمان كرد. دەمەوێ دەستخۆشی لە ڕێكخەرانی ئەم پێشانگەیە بكەم كە بەڕاستی لە ئاستێكی زۆر بەرز، بەشێوەیەكی زۆر جوان و ڕێكوپێك ڕێكخرابوو”.

بە وتەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:”لە پێشانگەكەدا ئۆتۆمبێلی زۆر جوان پێشان دراون، بۆیە پێم خۆشە كە دەبیستم ویستێكی زۆر هەیە لە هەرێمی كوردستان بۆ كڕینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە”.

لە كۆتایی قسەكانی مەسرور بارزانی ڕایگەیاند كە”هیوادارە هەموو كەسێك ببێت بە خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆی و بگات بە ئاواتی خۆی”.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە
شێوازی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگۆڕێت
دواتر شێوازی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگۆڕێت
ەیوەندیدار