“گۆڕانی كەشوهەوامان بەجدی وەرگرتووە”



 

سەرۆككۆماری عێراق، لەتیف رەشید رایگەیاند حكوومەتی عێراق پرسەكانی گۆڕانی ئاووھەوای زۆر بە جیددی وەرگرتووە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی كردەوە، لەتیف رەشید لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی گرووپی پەیوەندی لەسەر ئاستی لووتكەی وڵاتانی بێ لایەن كە لە ئازەربایجان ئەنجام دەدرێت رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، زیانی بە ھەمووان گەیاندووە و پێویستە وانەی لێ وەربگرن “دوای پەتای كۆرۆنا، پێویستە گرنگی بە قۆناغێكی نوێ بدرێت”.

ئاماژەی بەوەیشداوە حكوومەتی عێراق پرسەكانی گۆڕانی ئاووھەوای زۆر بە جیددی وەرگرتووە “بەرپرسیارێتی ھەمووانە لە رێگای دانانی سیاسەتێكی دانایی و تەرخانكردنی بوودجەوە، ھەوڵی چارەسەركردنی ھۆكارە بنەڕەتییەكانی گۆڕانی ئاووھەوا بدەین”.

دەشڵێت “پێویستە كار بكەین بۆ پاڵپشتیكردن لە كۆمەڵگا زیانلێكەوتووەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی گشتیی”.

ـلەتیف رەشید باسی لەوەیش كردووە كە دوای ماوەیەكی زۆر لە ململانێ، جەنگ و شەڕی دژبە تیرۆر، ئێستا ئاسایش و ئاشتی لە عێراقدا بەرقەرارە و راشیگەیاندووە “عێراق پشكی دادپەروەرانەی خۆی لە زیانە گیانی و ماددی شەڕ و وێرانكاریدا بەركەوتووە، بۆیە پێویستە ئێستا، دەرفەتی زیاتر بۆ ئاشتی بڕەخسێنین، چونكە تاكە رێگا بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان، گفتوگۆكردنە”.

لەتیف رەشید راشیگەیاندووە عێراقی نوێ كار دەكات لەپێناو پتەوتركردنی پەپوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی درواسێ، ئەوەیش لەسەر بنەمای رێزگرتن “ئەركی سەرشانی ھەمووانە ھەوڵی پتەوتركردنی ئاشتیی و سەقامگیریی، پاراستنی ژینگە و ھەمەجۆركردنی سەرچاوە ئابوورییەكان بدەین”.

جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی عێراق توانای ھەیە ببێت بە ناوەندێكی پیشەسازیی پترۆكیمیایی و ركابەریی وڵاتانی جیھان بكات.

دوێنێ چوارشەممە، لەتیف رەشید بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی گرووپی پەیوەندی لەسەر ئاستی كۆنگرەی لووتكەی وڵاتانی بێ لایەن، دوای پەتای كۆرۆنا، گەیشتە ئازەربایجان و لە میانیدا لەگەڵ سەركۆماری ئەو وڵاتە، ئیلھام عەلیێڤ كۆبووەوە.

سەرۆكی هەرێم: پڕۆسەی یەكخستنەوەی پێشمەرگە سەردەخەین
پێشت سەرۆكی هەرێم: پڕۆسەی یەكخستنەوەی پێشمەرگە سەردەخەین
كچە خوێندكارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ژەهراوی دەكرێن
دواتر كچە خوێندكارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ژەهراوی دەكرێن
ەیوەندیدار