نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا



نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی دووی ئەمساڵ لە سلێمانی دیاریكرا و لە نێوان 15 بۆ 16 هەزار دیناردا دەبێت بۆ هەر ئەمپێرێك.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2\3\2023) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (57) دینار دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (260) بۆ (280) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (15.000) بۆ (16.000) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوە و كاتژمێری كاركردنیان تۆماردەكات.

هەروەها ئەو موەلیدانەی كە بەرنامەی كاركردنیان لە كاتژمێر (7)ی بەیانی بۆ (1)ی شەو بووە، نرخی ئەمپێریان لە نێوان (19.000) بۆ (20.000) هەزار دینارە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان، باس لە ئەوە كراوە، بەیانیان لە كاتژمێر (6:30) بۆ (8:00) دەبێت هەروەها لە كاتژمێر (1) ی پاش نیوەڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شەو لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانی پێویستە كارەبا بدرێت بە هاوڵاتییان.

لە كۆبوونەوەكەدا وتراوە،  پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

 

ئەمریكا و چین لەتایوان هێزی سەربازی كۆدەكەنەوە
پێشت ئەمریكا و چین لەتایوان هێزی سەربازی كۆدەكەنەوە
گۆتێرێس سەردانی هەولێر دەكات
دواتر گۆتێرێس سەردانی هەولێر دەكات
ەیوەندیدار