نەتەوە یەكگرتووەكان: دەبێت جیهان ئاگاداری وشكبوونی دیجلە و فورات بێت


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، عیراق پێویستی بە ئاگاداربوونەوەی جیهانییە سەبارەت بە تەنگژەی وشكبوونی دیجلە و فورات.

گوتێرش لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغدا ڕایگەیاند:”پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە عیراق بكات، لەڕووی چارەسەرەكردنی ئاڵەنگارییە ژینگەییەكان و هەمەجۆركردنی ئابووری، چونكە لەنێوان ئەو وڵاتانەدایە كە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا زۆرترین كاریگەریيان لەسەر دروستكردووە”.

بە وتەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان:”لەم مانگەدا هەوڵدەدەین پشتیوانی لە عیراق بكەین لە كۆنگرەی پەیوەست بە ئاو، بەو پێیەی عیراق وڵاتێكی گرنگ و میحوەرییە”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرش دەڵێت:”عیراق پێویستی بە ئاوڕدانەوە و ئاگاداربوونی جیهانییە، سەبارەت بە وشكبوونی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات”.

گرنگترین سوودە تەندروستیيەكانی چوالەی سەوز
پێشت گرنگترین سوودە تەندروستیيەكانی چوالەی سەوز
كەی لە سلێمانی دەست بە فۆڕمی خۆراكی ئەلكترۆنی دەكرێت؟
دواتر كەی لە سلێمانی دەست بە فۆڕمی خۆراكی ئەلكترۆنی دەكرێت؟
پەیوەندیدار